نووسەر و ڕۆژنامەنووس
ساڵی 1969 لە #کەرکووک# لەدایکبووە.
لە ساڵی 1993ەوە لە بواری ڕۆژنامەوانی حزبی و کایەی میدیای کوردستانی بەگشتی کار دەکات و دەنووسێ
سەرنووسەری ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ و ڕۆژنامەی ئاسۆ و گۆڤاری هەفتانە بووە
لە ساڵی 2019 بووەتە ئەندامی سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
ماوەیەک لێپرسراوی مەکتەبی ڕاگەیاندن و ئێستاش لێپرسراوی سکرتاریەتی مەکتەبی سیاسیی یەکێتییە
خاوەنی کۆمەڵێک پەرتووکە بە زمانەکانی کوردی و عەرەبی لەسەر مەسەلەی کورد ، ئێراق و تورکیا
لە ڕۆژنامە ئێراقی و عەرەبییەکاندا، لەسەر مەسەلەی کورد و ئێراق وتار و لێکۆڵینەوەی جیاجیای بڵاوکردووەتەوە ستران عەبدوڵڵا وەک نووسەر و ڕۆژنامەوانێک کە 23 ساڵە (2016) لە بواری میدیای کوردستانی و بەتایبەتیش میدیایی حزبیدا کار دەکات تا ئێستا خاوەنی 17 بەرهەمی چاپکراوە لەنێوان زنجیرە پەرتووک و پەرتووک و نامیلکە کە دیارترینیان (#مەسەلەی توتنەکە#) بە سێ بەش، (نەتەوەیەک لەسەر کاغەز) و (لە ڕۆما کەوتە بەرچاوم)ە.
[1]