کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  582,182
وێنە
  123,329
پەرتووک PDF
  22,030
فایلی پەیوەندیدار
  124,473
ڤیدیۆ
  2,187
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
315,561
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,142
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,630
عربي - Arabic 
43,332
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,339
فارسی - Farsi 
15,454
English - English 
8,495
Türkçe - Turkish 
3,818
Deutsch - German 
2,018
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
31,699
شوێنەکان 
17,016
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,520
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
879
وێنە و پێناس 
9,457
کارە هونەرییەکان 
1,399
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,919
نەخشەکان 
233
ناوی کوردی 
2,816
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,185
شوێنەوار و کۆنینە 
728
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,024
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,577
کورتەباس 
22,087
شەهیدان 
11,881
کۆمەڵکوژی 
11,361
بەڵگەنامەکان 
8,710
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
240
ئامار و ڕاپرسی 
4,629
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,058
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,635
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
734
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
885
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
920
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
6
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,174
PDF 
34,580
MP4 
3,799
IMG 
232,007
∑   تێکڕا 
271,560
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
سامی عەبدولڕەحمان - سامی عەبدولڕەحمان شنگالی
پۆل: شەهیدان
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
هەر کونج و ڕووداوێکی وڵات، لە ڕۆژهەڵاتەوە تا ڕۆژاوا، لە باکوورەوە تا باشوور... دەبێتە سەرچاوەی کوردیپێدیا!
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
1 دەنگ 5
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
سامی عەبدولڕەحمان
سامی عەبدولڕەحمان
ئەندازیار و سیاسەتمەدار محەمەد مەحمود عەبدولڕەحمان خدر، ناسراو بە سامی، سامی عەبدولڕەحمان، ساڵح و دارا، ساڵی 1957 ئەندامی کۆمەڵەی خوێندکارانی کورد بووە‌ لە ئەوروپا، ساڵی 1966 بووەتە ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی شۆڕشی کوردستانی عێراق، لە هەردوو کۆنگرەی حەوتە‌‌م 1966 و هەشتە‌‌م 1970ی پارتیدا بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی و دواتر بە ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردرا‌وە، ساڵی 1975 ئەندامی سەرکردایەتی کاتیی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە‌، ساڵی 1979 و لە کۆنگرەی نۆیەمی پارتی دیموکراتی کوردستاندا لە ڕیزەکانی پارتی چووەتە‌ دەرەوە، ساڵی 1981 حزبی پارتی گەلی دیموکراتی کوردستانی دامەزراندووە، ساڵی 1993 گەڕاوەتەوە نێو ڕیزەکانی پارتی و لە کۆنگرەکانی یازدەیە‌م 1993 و دوازدەیەم 1999دا بووەتە‌ ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و دواتر بە ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان-یەکگرتوو هەڵبژێردراوە، لە #01-02-2004# و لە کردەوەیەکی تیرۆریستی لەناو بارەگای لقی دووی پارتی لە شاری #هەولێر# دا شەهید کراوە.

ژیاننامە
محەمەد مەحمود عەبدولڕەحمان ساڵی 1933 لە #شنگاڵ# - موسڵ لە دایکبووە. ساڵی 1952 بە نێردە (بعثة‌) ی حکومەت بۆ شانشینی یەکگرتووی بریتانیا نێردراوه و لە ساڵی 1953 لە زانکۆی مانچستەر وەرگیراوە‌. ساڵی 1957 ماستەری لە ئەندازیاری کارەبادا وەرگرتووە و گەڕاوەتەوە عێراق و ساڵی 1958 لە وەزارەتی نەوت بە ئەندازیار دامەزراوە. هەمان ساڵ لە دامەزرێنەرانی سەندیکای ئەندازیارانی عێراق بووە و ساڵی 1959 بە سکرتێری سەندیکای ئەندازیارانی عێراق هەڵبژێردراوە. ساڵی 1959 مولازمی دووەمی یەدەگ بووە لە شاری موسڵ و لە کاتی یاخیبوونی عەقید ڕوکن عەبدولوەهاب شەواف (1016-1959) ‌ پشتگیری زەعیم ڕوکن عەبدولکەریم قاسم ( 1963) ی کردووە و دژ به ‌یاخیبوونی عەقید ڕوکن عەبدولوەهاب شەواف وەستاوە. ساڵی 1961 هاوسەرگیری لەگەڵ فەوزیە ئەمین عەبدەلڕەحمانی ئاموزایدا کردووە. لە 1ی شوباتی 2004 و لە کردەوەیەکی تیروریستیدا لە شاری هەولێر بە دەستی گرووپی تیرۆریستی ئەلقاعیدە شەهید کراوه. شارەزای زمانەکانی کوردی، عەرەبی و ئینگلیزی بووە.

خەباتنامە
محەمەد مەحمود عەبدلڕەحمان ساڵی 1954 لەو کاتەی کە قوتابی بوو لە شانشینی بەریتانیا، لە‌ کۆمەڵەی قوتابییانی عێراقی سەر بە حزبی شیوعی عێراق خەباتی کردووە و بۆ دەستەی بەڕێوەبەرایەتی قوتابییانی حزبی شیوعی عێراق لە زانکۆی مانچستەری شانشینی یەکگرتووی بریتانیا هەڵبژێردراوە، ساڵی 1957 بە ئەندامی کۆمەڵەی خوێندکارانی کورد لە ئەوروپا وەرگیراوە. لە پەنجاکانی سەدەی بیستەمدا بەرپرسی حزبی شیوعی عێراقی لە شانشینی یەکگرتووی بریتانیا بووە.

له ‌دوای کودەتای #0802-1963# و ڕاوەدونانی شیوعییەکان پەیوەندی بە ڕیزەکانی هێزی پێشمەرگەوە کردووە و سەرەتا وەکوو ڕاگەیاندنکارێک دەستی بە خەبات کردووە و ئەندامی دەستەی نووسەرانی ئێستگەی دەنگی کوردستانی عێراق بووە‌ کە لە ئەشکەوتی گردەڕەشی سنووری پارێزگای #سلێمانی#یە‌وە پەخش دەکرا‌، ساڵی 1965 ئەندامی دەستەی نووسەرانی ڕۆژنامەی خەباتی ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە و لە هەمان ساڵدا بە بەرپرسی ئیزگەی ڕادیۆی دەنگی کوردستان دەستنیشان کرا‌وە.

لە #01-08-1966# بە ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی شۆڕش لە کوردستانی عێراق دەستنیشان کراوە و دواتر بووەتە ئەندامی نووسینگەی جێبەجێکاری (المکتب التنفیذي) ئەنجوومەنی سەرکردایەتی شۆڕش لە کوردستانی عێراق. لە هەردوو کۆنگرەکانی حەوتە‌‌م 1966 و‌ هەشتە‌‌م 1970ی پارتیدا بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی و دواتر مەکتەبی سیاسی پارتی هەڵبژێردراوە، لە هەمان ساڵدا بووەتە یاریدەدە‌ری بەرپرسی مەکتەبی سەربازی لە نووسینگەی جێبەجێکاری ئەنجوومەنی سەکردایەتی شۆڕش لە کوردستانی عێراق و لە هەمان کاتدا کراوەتە ئەندامی لێژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی نووسینگەی جێبەجێکاری ئەنجوومەنی سەرکردایەتی شۆڕش لە کوردستانی عێراق، لە #15-04-1967# بە سەرپەرشتی سەرۆک #مستەفا بارزانی# وەک ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان نوێنەری کۆنفرانسی سەربازی - ڕامیاریی کانی سماق بووە، لە کۆتایی ساڵانی شەستەکانەوە بەردەوام ڕۆڵی لە پێگەیاندنی کادیراندا هەبووە و وەکوو مامۆستای وانەکان خولەکانی پێگەیاندن خزمەتی کردووە.

ناوبراو وەکوو سەرکردەیەکی سەربازیی ڕۆڵی کاریگەریی بینیوە و لە #18-11-1969# سەرپەرشتی داستانی پیرەمەگرونی کردووه و لە کۆتایی هەمان ساڵدا سەرپەرشتیی شەڕی سورداشی کردووە‌‌، لە #01-03-1969# کراوەتە فەرماندەی گشتی ئۆپەراسیۆنی لێدانی کۆمپانی نەوتی کەرکووک لە باباگوڕگوڕ‌، بەهۆی ئاشنابوونی لەگەڵ خەباتی سیاسی و دیبلۆماسی بەردەوام لە کات و شوێنە پێویستەکاندا پشت بە توانا و لێهاتوییەکانی بەستراوە و ساڵی 1970 ئەندامی لێژنەی ئاشتی حەوت کەسیی لەنێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و حزبی بەعسی عەرەبی سۆسیالیستی بووه، لە #10-01-1970# ئەندامی شاندی نۆ کەسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە بۆ دانوستان لە بارەی ئۆتۆنۆمی بۆ باشووری کوردستان لەگەڵ کاربەدەستانی حزبی بەعس لە شاری بەغدا‌، لە #11-03-1970# دا ئەندامی شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە بۆ جاڕدانی ڕێکەوتننامەی 11ی ئادار بۆ مافی ئۆتۆنۆمی کوردستان لەلایەن سەرۆک کۆمار ئەحمەد حەسەن بەکر (1914-1982) .

لە #29-03-1970# دا و لە کابینەی ئەحمەد حەسەن بەکردا بە وەزیری کاروباری باکوور دامەزراوە، لە #07-08-1970# بە هاوڕێیەتی ئیسماعیل عەزیز مستەفا (1938-2017) ، ناسراو بە شێخ ئیسماعیل مەلا عەزیز جێگری بەرپرسی لێژنە لقی پێنجی پارتی دیموکراتی کوردستان بە مەبەستی پەیوەندی دووبارە بە ڕیزەکانی پارتییەوە سەردانی سەرۆک مستەفا بارزانی لە بارەگای هاوینە لە #حاجی ئومەران# کردووە.

لە ڕێکەوتی #12-03-1974# بە بۆنەی جێبەجێنەکردنی ڕێکەوتننامەی 11ی ئادار لەلایەن حکومەتی عێراقەوە وازهێنانی خۆی ئاڕاستەی ئەحمەد حەسەن بەکر سەرۆککۆماری عێراق پێشکەش کردووە، لە #07-04-1974# بە فەرمانێکی کۆماری لە وەزیری کاروباری باکوور لە کابینەی ئەحمەد حەسەن بەکر لادراوە، لە #28-04-1974# لە دوای دەستبەسەرداگرتنی ماڵەکەی لەلایەن حکومەتی عێراقەوە خێزانەکەی بەرەو ناوچە ئازادکراوەکان دەرکراوه، لە سەرەتای مانگی ئاداری 1974 بۆ ماوەێکی کوورت بە بەرپرسی ئەمینداریەتی گشتی پەروەردە و خوێندنی باڵای شۆڕشی ئەیلوول دەستنیشانکراوە، ساڵی 1974 بە دەستپێکی شەڕ لەنێوان سوپای عێراق و لەشکری شۆڕشگێری کوردستاندا بە بەرپرسی ڕاگەیاندن دەستنیشان کراوە.

ساڵی 1975 لە دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول وەک پەنابەر ڕووی لە‌ وڵاتی ئێران کردووە و لە هەمان ساڵدا له ‌دوای ماوەیەکی کەم بەرەو شانشینی بریتانیا کۆچی کردووە، لە سەرەتای مانگی نیسانی ساڵی 1975دا لەلایەن هەڤاڵ #مەسعود بارزانی# یەوە ڕاسپێردراوە بۆ ئامادەکاری شۆڕشی گوڵان‌ و ساڵی 1976 بووەتە ئەندامی سەرکردایەتی کاتی پارتی دیموکراتی کوردستان (کۆنفرانسی بەرلین) .

ساڵی 1977 لە ڕێی باکووری کوردستانەوە و بە هاوکاری پارتی دیموکراتی کوردستانی تورکیا پەیوەندی بە ڕیزەکانی هێزی پێشمەرگەوە کردووەتەوە و لەژێر ناوی نهێنی ساڵح و دواتر دارادا خەباتی کردووە، ساڵی 1977 لە ناوچە ئازادکراوەکانی شۆڕشی گوڵان وتاری کردنەوەی لە ڕادیۆی کوردستانی عێراقەوە خوێندووەتەوە، لە #15-11-1977# بەشداری کۆبوونەوەی فراوانی بیداوی سەرکردایەتی کاتیی پارتی دیموکراتی کوردستانی بۆ ڕێکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە و سەرلەنوێ بەگەڕخستنەوەی ڕێکخستنەکان کردووە‌.

هەتا بەستنی کۆنگرەی نۆیەم بە سکرتێری کاتی سەرکردایەتی کاتی پارتی دیموکراتی کوردستان دەستنیشان کراوە و ساڵی 1979 لەلایەن دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستگیر کراوە و بەشداری لە کۆنگرەی نۆیەمی پارتی دیموکراتی کوردستاندا نەکردووە، ساڵی 1979 لەلایەن سەرۆک مەسعود بارزانی، #ئیدریس بارزانی#، (ویسلی گریک WesIey Gryk) بەرپرسی بەشی پاراستنی پەنابەران لە کۆمسیۆنی باڵای کاروباری پەنابەران و کۆماری جەماوەرییەکانی لیبیا هەوڵی ئازاد کردنی لەدەست کۆماری ئیسلامی ئێران دراوە، لە کۆتایی مانگی ئەیلولی 1980دا لە بەندیخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئازاد کراوە و گەڕاوەتەوە‌ شانشینی بریتانیا.

ساڵی 1981 پارتی دیموکراتی گەلی کوردستانی دامەزراندووە، لە 26 تا30 تەموزی 1981‌ لە یەکەمین کۆنگرەی پارتی دیموکراتی گەلی کوردستاندا لەلایەن نوێنەرانی کۆنگرەوە بە ئەمینداری گشتی پارتەکە هەڵبژێردراوە، ساڵی 1992 لەلایەن نوێنەرانی کۆنگرەی یەکەمی حزبی یەکگرتنی کوردستانەوە بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی هەڵبژێردراوە و بووەتە ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی حزبی یەکگرتنی کوردستان پاسۆک، حسک، گەل، ساڵی 1993 و لە کۆنگرەی یازدەیە‌مدا بووەتە ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان - یەکگرتوو، لە #04-05-1994# لە کۆبوونەوەی هاوبەشی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان واژۆی لەسەر ئاگربەست و ئاساییکردنەوەی بارودۆخی باشووری کوردستان کردووه.

لە #20-12-1999# لە بەرانبەر ئەنجوومەنی نیشتمانی کوردستان سوێندی یاسایی خوارد و کراوەتە جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە کابینەی چوارەم، ساڵی 1999 و لە کۆنگرەی دوازدەیەمدا بە‌‌ ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردراوەتەوە، لە #12-08-2003# لەلایەن ئەنجوومەنی دەسەڵاتداری عێراقەوە بە ئەندامی لێژنەی هەڵبژاردنی ئەندامی کۆنگرەی دەستوور دەستنیشان کراوە، ساڵی 2003 کراوەتە ئەندامی لێژنەی نووسینەوەی دەستووری عێراق.

لە 1ی شوباتی 2004 و لە کردەوەیەکی تیروریستیدا لە شاری هەولێر بە دەستی گرووپی تیرۆریستی ئەلقاعیدە شەهید کراوه و سەرۆک مەسعود بارزانی بەم بۆنەیەوە پرسەنامەیەکی ئاڕاستەی گەلی کوردستان کردووە، لە ڕۆژی سێشەمەی #03-02-2204# نێچیرڤان ئیدریس مستەفا ناسراو بە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بەم بۆنەیە پرسەنامەێک ئاڕاستەی گەلی کوردستان دەکات، لەکاتی شەهید بوونی سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان و جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بووە‌.
$لە بەرهەمەکانی:$
جولة في الأرض المحرقة 1988.
البدایات والآفاق 1988.
من أوراقي 1991.
العالم یتطلع الی السلام الکوردي 1998، لەژێر ناونیشانی دونیا چاوەڕوانی ئاشتی کوردە کراوە بە کورد.
في أصول الدبلوماسیة والحوار والتفاوض 1998، لەژێر ناونیشانی د ڕێو ڕەسمێن دپلۆماسییەتێ و دایەلۆگ و دانوستانێدا کراوە بە کوردی.
دەربارەی دیبلۆماسی پارتی دیموکراتی کوردستان 1999.
پێگەیاندنی کادیران بێ ساڵ.
دەربارەی دیبلۆماسی پارتی دیموکراتی کوردستان 1999.
$سەرچاوەکان:$
علي سنجاري، القضیة الکوردیة وحزب البعث العربي الأشتراکي في العراق، الجزء الثالث، (دهوک مطبعة خاني 2012م) .
مێژووی پارتی دیموکراتی کوردستان، کۆنگرە و کۆنفرانس (پرۆگرام و پەیڕەوی ناوخۆ) ، دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان، بەرگی یەکەم، (هەولێر- چاپخانەی ڕۆکسانا- 2021) .
حبیب محمد کریم، کرکوک و ثورة أیلول المجیدة، مجلة گولان العربي، مرکز گولان الثقافي، العدد 70، السنة السادسة، أربیل، مطبعة وزارة التربیة، 31 آذار 2002م.
نوزاد علي احمد، صحافة الحزب الدیمقراطي الکردستاني خارج الوطن، (السلیمانیة مؤسسة ژین لاحیاء التراث الوثائقي والصحفي الکردي 2010م) .
پاڵە باوانی، کەسایەتی شەهید سامی و چەند بیرەوەرییەک، گۆڤاری خازر، سەنتەری ڕۆشنبیری بەردەڕەش، ژمارە 9، هەولێر، چاپخانەی منارە، بەهاری 2005ز.
ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.
ئامادەکردن و ساغکردنەوەی : شەریف هەژاری، جوڵانەوەی نەتەوەیی باشووری کوردستان 1961 1977 لە بەڵگەنامە ‌نهێنیەکانی وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیادا، وەرگێڕانی پاسار شێرکۆ، (سلێمانی چاپخانەی پەنجەرە 2016ز) .
محمد سهل طقوش، تاریخ الأکراد 637 2015، ( بیروت دار النفائس للطباعة والنشر والتوزیع 2015م) .
حامید گەوهەری، مستەفا بارزانی پێشمەرگە و سەرۆک، (هەولێر چاپخانەی ڕۆژهەڵات 2017ز) .
حبیب محمد کریم، تأریخ الحزب الدیمقراطي الکوردستاني العراق (في محطات ڕئیسیة) 1946 1993، (دهوک مطبعة خەبات 1998م) .
سامي شورش، کردستان والأکراد، الطبعة الثانیة، (أربیل مطبعة ڕوژهەلات 2019م) .
سامي عبدالرحمن، من أوراقي، (کوردستان منشورات حزب الشعب الدیمقراطي الکردستاني مطبعة گەل 1991م) .
علي سنجاري، القضیة الکوردیة وحزب البعث العربي الاشتراکي في العراق، الجزء الثالث، (دهوک مطبعة خاني 2012م) .
علي سنجاري، حقیقة مسیرة ثورة 11 أیلول 1961، (دهوک مطبعة خاني 2013م) .
عەڤدرەحمان گوندکی، نامەیەک ل شرنەخێ، (ئستانبۆل وەشان خانەیا دۆز 2016ز) .
کەریم شارەزا، سیاسەتمەداری کورد شەهید سامی عەبدولڕەحمان، قامووسی ناوە نەمرەکان، بەرگی یەکەم، ئامادە کردن و سەرپەرشتی مومتاز حەیدەری، هێرش سنجاوی و کاروان قاسم، (هەولێر کتیبخانە و ئەرشیفی مومتاز حەیدەری چاپخانەی ڕۆژهەڵات 2014ز) .
محەمەد مەلا قادر، خەباتنامە کوورتە مێژووی پارتی و کولتووری بارزانی نەمر، چاپی دووەم، (هەولێر دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی ئاراس 2007ز) .
مسعود البارزاني، البارزاني والحرکة التحرریة الکردیة، المجلد الثالث، الطبعة الثانیة، (أربیل مطبعة وزارة التربیة 2002م) . [1]
ئەم بابەتە 25,036 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
فایلی پەیوەندیدار: 10
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 18
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی شەهیدبوون: 01-02-2004
جۆری کەس: وەزیر
جۆری کەس: تیرۆرکراو
جۆری کەس: چالاکی سیاسی
زمان - شێوەزار: کرمانجیی سەروو
شار و شارۆچکەکان (لەدایکبوون): شنگال
نەتەوە: کورد
وڵات - هەرێم (لەدایکبوون): باشووری کوردستان
ڕەگەزی کەس: نێر
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 04-11-2009 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هەژار کامەلا )ەوە لە: 07-10-2025 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 25,036 جار بینراوە
QR Code
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.270 KB 01-02-2019 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
فایلی وێنە 1.0.113 KB 04-11-2009 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 17.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 1.485 چرکە!