سەید ڕەزا لە ساڵی 1862ی زایینی لە دەڤەری #دەرسیم# لەدایکبووە. سەید ڕەزا کوڕی سەیدا ئیبراھیمە. لەسەر دەستی ماموستایەک بە ناوی محەمەد عەلی ئەفەندی فێری خوێندن بووە. محەمەد عەلی زانستی ئایینی فێری سەید ڕەزا دەکات و ھەستی نەتەوایەتی لەناو دەروونیدا درووست ئەکات. لە دوای مردنی باوکی، پلەی سەیدی وەرگرت و لەناو شاری ئاخداددا نیشتەجێ بوو.
سەرکردەی ڕاپەڕینی دەرسیم، ڕۆژی #15-11-1937# لە لایەن تورکەکانەوە لە سێدارە درا.
سەید ڕەزا بە نھێنی بەخاک سپێردرا و تا ئێستاش شوێنی گۆڕەکەی نادیارە. ھەڵمەتێکی بەردەوام ھەبوو بۆ دۆزینەوەی شوێنی ناشتنی. لە سەردانێکدا بۆ مامەکی، داوا لە سەرۆک عەبدوڵڵا گول کرا شوێنی ئەو گۆڕە ئاشکرا بکات کە سەید ڕەزا و ھاوڕێکانی دوای لەسێدارەدانیان تێیدا تێژراون. «ئەمە پرسێکی قورس نییە، بەڵکوو لە ئەرشیفی دەوڵەتدا ھەیە». ئەمە وتەی حسێن ئایگون، پەڕڵەمانتاری دێرسیمە، کە نوێنەرایەتی پارێزگاکە دەکات لە پەڕڵەمانی تورکیا بۆ پارتی ئۆپۆزسیۆنی جەھەپە.