کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  584,798
وێنە
  123,936
پەرتووک PDF
  22,082
فایلی پەیوەندیدار
  125,646
ڤیدیۆ
  2,193
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
316,592
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,553
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,711
عربي - Arabic 
43,854
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,622
فارسی - Farsi 
15,767
English - English 
8,522
Türkçe - Turkish 
3,821
Deutsch - German 
2,030
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
32,087
شوێنەکان 
17,029
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,480
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
965
وێنە و پێناس 
9,463
کارە هونەرییەکان 
1,573
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,952
نەخشەکان 
284
ناوی کوردی 
2,819
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,180
شوێنەوار و کۆنینە 
761
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,051
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,676
کورتەباس 
22,144
شەهیدان 
11,899
کۆمەڵکوژی 
11,366
بەڵگەنامەکان 
8,719
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,629
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,063
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,637
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
735
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
906
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
920
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
55
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,347
PDF 
34,671
MP4 
3,832
IMG 
233,692
∑   تێکڕا 
273,542
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
شێخ عوسمانی بیارە
پۆل: ژیاننامە
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
بەرهەمەکانتان بە ڕێنووسێکی پوخت بۆ کوردیپێدیا بنێرن. ئێمە بۆتان ئەرشیڤ دەکەین و بۆ هەتاهەتا لە فەوتان دەیپارێزین!
بەشکردن
Copy Link2
E-Mail0
Facebook3
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber3
WhatsApp1
نرخاندنی بابەت
2 دەنگ 5
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)1
English - English3
عربي - Arabic3
فارسی - Farsi3
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese1
日本人 - Japanese0
شێخ عوسمانی بیارە
شێخ عوسمانی بیارە
دوای هاتنی مەولانا خالیدی نەقشبەندی، وبوژاندنەوەی ڕشتەی تەسەوف و عیرفان لە کوردستاندا، خەڵکانێکی زۆر بوونە هەوادار وموریدی ئەو ڕێبازە، خەڵکێکی زۆری زانا و خواناسیش لە بۆتەی عیرفان دا، تواونەتەوە، لەژێر ڕۆشنایی فەرمایشتی پەروەردگاردا (وتلک الایام نداولها بین الناس) دەرەنجام، ترۆپکی بەرز و پیرۆزی ئەم تاجە، لە دەستی شێخانی هەوراماندا مایەوە، ئەو پیاوانە هەر لە عوسمانی ئەوەڵا، تا عوسمانی پانی، بوونە هەڵگری ئەو مەشخەڵە پیرۆزە، کە دواتر لە سەردەمی شێخ محەمەد عوسمان سیراجودینی نەقشبەندی دووەم دا گەیشتە ترۆپکی بەرزی و سەروەری، ماوەیەکی زۆر بیارەو هەورامان مەڵبەندی خزمەت و گەورەیی ئەو بنەماڵە نورینە بووە، سەردەمانێک بیارە گەورەترین خوێندنگەی زانستی ئیسلامی بوو، لە ئێراق و ناوچەکەدا، بە ئاستێک هێندە بەسە بڵێین، زانای زانایان، جەنابی مامۆستا مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس، وانەبێژو بەڕێوەبەری ئەو زانستگەو خانەقایە بووە، سەردەمانێک بیارە بووبووە مەرجەعی عاریفان و زانایان و هۆتێلی مانەوەی هەژاران، کاروانسەرای ڕێبواران، بە کوورتی مەرجەع و نشینگەی چینە جۆراوجۆرەکانی کۆمەڵگەی کوردستان، بگرە بە عەرەب و ئازەرو تورک و داغستانی وتورکمان سەحرا وچەندین جۆر ڕەگەزی ترەوە، کار گەیشتبوویە، ئەوەی ئەگەر زانایەک، مەلایەک، شاعیرێکی وڵات، ماوەیەک پێی لە بیارە دابڕبوایە، دەبوو شەرحی حاڵی خۆی بکات، وتەرکی هامووشۆی ئەگەر بۆ دوو سێ مانگێکیش بێت شی بکاتەوە، مامۆستا قانعی شاعیر زۆر جوان باسی دابڕانی ماوەیەکی خۆی لە بیارە، بۆ شێخ لە دوو توێی چەند دێڕە هەڵبەستێکدا ڕوون دەکاتەوە:=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2009/2429/0009.JPG=KTML_Photo_Alt=شێخ عوسمانی بیارە=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2009/2429/0009.JPG=KTML_Photo_End=
مەفەرموو بۆ نەهات هەڵبەت نەماوە شۆڕو ئیخڵاسی
بزانە مانیعم پیری و خەتای سەرماوو بارانە
لەبیرم دێ کە ئیمزام (قانیعولعوسمانی) دانا بوو
ئیسا چی بکەم، کە بەدبەختم دەڵێن، مونکیر بە شێخانە
بە چاوی باتینی بڕوانە قوربان بۆ دەروونی دڵا
دەزانیت قانیعم مەحکەم لەسەر ئەو شەرت و پەیمانە
ئەگەر کەمێک لەم چامەیە ورد بینەوە، باش دەزانین، مامۆستا قانع و تێکڕای ئەو خەڵکە چ متمانەیەکی بەرجەستە و مەعنەوییان بەو بنەماڵەیەو کەسایەتییە خواناسەکانی هەبووە!
دوا زاتی خواناس و پزیشکی بەناوبانگ و کەسایەتی نوورینی تەریقەتی نەقشبەندی شێخ محەمەد عوسمان سیراجەدین بوو، کە دوانزە ساڵا لەمەوبەر و لە دواڕۆژی مانگی کانوونی دووەمی ساڵی (1997) دا لە تورکیا کۆچی دوایی کرد!
شێخ محەمەد عوسمان، لە ساڵی (1314) ی کۆچی، لە خانەوادەیەکی زانستی و ئایینی و کۆمەڵایەتی دا، لە (بیارە) لە دایک بووە، هەر لە سەرەتای منداڵییەوە، خوێندنی لای شێخ عەلائەدینی باوکی، دەستپێکردووە، وقورئان و تەجویدی لای قورئان خوێنی باڵای میسر (شێخ مستەفا ئیسماعیل) خوێندووە، دواتر درێژەی بە خوێندن داوە و زۆر لە زانایان و هاوەڵانی زیرەکی و زەکاوەتی ئەو لە سەردەمی خوێندن دا باس دەکەن، تا دواتریش و لە سەردەمی شێخایەتیدا زانایی و پزیشک زانی ئەو گەیشتە ئاستێک لە هەموو جیهاندا دەنگی دایەوە! شێخ محەمەد عوسمان لە خانەقادا مایەوە، تا وەفاتی شێخ عەلائەدینی باوکی، بە وەفاتی ئەو زاتە لەسەر ڕای سەرجەم زانایان و موریدو هەوادارانی تەریقەت لە سەرانسەری جیهانی ئیسلامیدا بە تەنیا کەسی شیاو دانرا بۆ پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییەو بۆیە لە جێگای شێخی باوکیدا دانرایەوە، و لە خانەقای بیارەو (دوڕۆ) ی ئێران دا، لەسەر خزمەت بە زانست و هەژاران بەردەوام بوو، لە ساڵی (1958) دا، دوای ئاڵۆزیەکانی ئێراق، ئەو وڵاتەی بەجێ هێشت و ڕۆشتەوە خانەقای (دوڕۆ) لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لەو زانستگەو خانەقایەشدا، ژمارەیەکی بەرچاو لە زانایان و کەسایەتییە جۆربەجۆرەکان لە دەوری کۆبوونەوە، لەوانە زانای بەرجەستەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (مامۆستا مەلا باقری بالک) کە لە زیرەکی و توانای شەرعیدا گەیشتبووە ئەو پەڕ! هەروەها شێخ عەبدولقادری داغستانی، سەرۆکی زانایانی داغستان و تورکمان سەحرا، لە سنووری ڕووسیا و سەدان زانای تر لە دەوری ئەم چرا پڕتەوە کۆبوونەوە، لەو کاتەشدا سەردانێکی بۆ ئەو ناوچەیە و جێگاکانی تری ئێران دەستپێکرد، کە لەو سەردانەدا زیاتر لە ملیۆنێک کەس بەیعەتی هەوادار بوون و بارگاوی بوون بە تەسەوف و ڕێچکەی نەقشبەندێتیان بەو سوپا سالارەی لەشکری عیرفان و خواناسیدا، شانبەشانی ئەوەی کە لەو کاتەدا خانەقای دوڕۆ سەدان خوێندکار و فەقێی بەهیممەتی بەردەوام پەروەردە دەکرد، بۆ خزمەتی ئیسلام و کۆمەڵگەی کوردەواری، تا بە جۆرێک ئەم پەیامە دەنگی دایەوە و لە سەرانسەری جیهانەوە تەمەسوکیان لەسەر دەستی وەردەگرت، موریدێکی بێشوومار پەیوەندیان پێوە کرد، بە جۆرێک تا ئێستاش موریدی ئەو لە ئەوروپا و ئەفریقاو ئوستورالیاو ئەمریکا و ئەمریکای لاتین دا هەن، کە (شێخ یەحیا شکویک) لەو هەوادار و موریدانەیە کە سەرقاڵی بڵاوکردنەوەی ئەو بانگەوازەیە، لە وڵاتی کەنەدا و ئەمریکای لاتین! تا دوای تێکچوونی بارودۆخی ئێران لە ساڵی (1979) سەرلەنوێ شێخ محەمەد عوسمان ئێرانی جێهێشتەوەو گەڕایەوە باشووری کوردستان، سەرلەنوێ لە بیارە گیرسایەوە، بەڵام بەداخەوە و دوای ماوەیەکی کەم لە هەڵگیرسانی شەڕی خۆێناوی نێوان ئێران و ئێراق، بیارەیشی بەجێهێشت و ڕووی کردە شاری بەغدای پایتەختی ئێراق، لەوێش وەک چرا نورینەکەی تەریقەت هەزاران هەزار پەروانەی بێ پەڕوباڵا و بێ ماڵا وحاڵ ڕوویان لێ کردەوەو خانەقای بەغدا لە بیارەو دوڕۆ زیاتر ئاوەدانی بەخۆیەوە بینی، ڕۆژانە جگە لە سەدان زانا و مورید بە هەزاران هەژار و خەڵکی جۆراوجۆر ڕوویان لەو نشینگەو خانەقایە دەکرد، هیچ کەسێک بە دڵی شکاو نەدەگەڕایەوە!بە شانازییەوە (بەندە) ، لە ساڵی 1988و لە تەمەنی پێنج، شەش ساڵیداو لەگەڵا مەرحومی باوکمدا، بە چاوی سەر، چاوم بەو سەخاوەت و بەخشندەییەی ئەو زاتە لەو ئاستانەیەدا کەوت، لە ژووری تایبەتیی شێخیش دا ئەوەم زانی کە ئەو حەشاماتە بەرفراوانە، چ بڕوایەکی مەعنەوی بەهێزیان بەو زاتە هەیە!
شێخ محەمەد عوسمان، کە لە ناسراوترین و بە توانا ترین کوڕانی شێخ عەلائەدینە، جگە لە خۆی هەشت برای دیکەشی هەبووە، کە هەریەکەیان چمکێکی ژیانی زانستی، یان ئایینی، یان کۆمەڵایەتی بنەماڵەکەیان هەڵگرتووە، کە ئەوانیش بریتین لە (شێخ مەولانا، شێخ محەمەد چیائی، شێخ ناجی، شێخ موختار، شێخ ئەمین، شێخ پابت، دکتۆر مەزهەر) ، کە دەکرێت بڵێین، ئەو پایەو بۆشاییە بەرزەی شێخ عەلائەدین جگە بە شێخ محەمەد عوسمانی کوڕی، بە هیچ کامی تریان پڕ نەکرایەوە، بەڵام لەگەڵا ئەوەشدا دەستەوئەژنۆ دانەنیشتن و هەریەکەو چمکێکی ئەو خانەدانە فراوانەیان هەڵگرت!
شێخ محەمەد عوسمانی سیراجودین، لە ژیاندا، چەند ژنێکی هێناون و لەوانیش ژمارەیەک کوڕی هەبوون، لەوانە (شێخ جەمالەدین، شێخ عەبدولمەلیک، شێخ محەمەد ڕەئوف، شێخ محەمەد ناسح، شێخ مادح) کە لە هەموویان زیاتر توانیبێتی ئەو جێگایە بە بێنازی نەهێڵێتەوە، شێخ مادحی نەقشبەندیە، کە لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا دادەنیشێت، پزیشکێکی زانا و بە توانایە، و لە سەرانسەری جیهاندا ناسراوە، لە سەرجەم وڵاتانەوە لە ڕێی تەلەفۆنەوە بۆ کاروباری تەندرووستی پەیوەندی پێوە دەکرێت، کاریگەریی باشی لەو بوارەدا هەیە، لەلایەنە کۆمەڵایەتی و ئایینییەکەیشەوە شێخ عەبدولمەلیک نەقشبەندی ئێستا گەڕاوەتەوە گۆڕەپانی خزمەت و درێژەدان بەو ڕێبازە پیرۆزە!
نووسین لەسەر ئەم بنەماڵە گەورەیە بە گشتی و لەسەر دوایین زاتی ئەو بنەماڵە شێخ محەمەد عوسمان سیراجەدینی نەقشبەندی بە تایبەتیی لە دووتوێ ی دەیان پەرتووک دا تەواو نابێت، هەرچەندە بە وەفاتی شێخ محەمەد عوسمان چرای ئەو بنەماڵە بەرزە ڕووی لە کزی کرد، بەڵام سەرجەم ئەوانەی کە ڕۆژێ لە ڕۆژان دەرسێکی زانستی یان عاریفانەیان لە بیارەو دوڕۆو ئوردون و تورکیادا وەرگرتبێت، وبە کەسێکی تریان دابێتەوە، ئەو سەدەقە جاریەیە کە بۆ هەتاهەتایە مەشخەڵا و چرای ئەو بنەماڵەیە بە داگیرساوی وڕووناکیی دەهێڵێتەوە.
سەرەنجام و دوای دەیان ساڵا لە خزمەت و زەحمەت و ماندوێتی و ئاوارەیی، بە دەست چەرخە جۆراوجۆرەکانی زەمان و گێژەڵووکە قێزەونەکانی دۆخی سیاسییەوەو دوای دەیان جار هەڵهاتن لە ئێرانەوە بۆ ئێراق و لە ئێراقەوە بۆ ئێران و دواتریش گەشتنە بەغدا و تورکیا و ئوردون، وچەندین شوێنی تر، ئەم چرا پڕتەوو خواناسە بە هیممەت و پزیشکە زەبر بە دەست و سۆفیە ڕۆح سوکەی ئیسلامیش، لە شەوی 30-31-01-1997 لە ئەستەمبوڵی پایتەختی کۆماری تورکیا، ماڵاوایی لە ژیان کرد، وملیۆنەها هەوادار و موریدی تەریقەتی نەقشبەندی زۆر بێنازانە لە جیهاندا بەجێهێشت.
سەرچاوە:زانایان
ئەم بابەتە 46,820 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
فایلی پەیوەندیدار: 13
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 18
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی لەدایکبوون: 00-00-1896
ڕۆژی کۆچی دوایی: 31-01-1997 (101 ساڵ)
جۆری کەس: ئایینی
لەژیاندا ماوە؟: نەخێر
نەتەوە: کورد
هۆکاری گیان لەدەستدان: مەرگی سروشتی و نەخۆشی
وڵات - هەرێم (لەدایکبوون): باشووری کوردستان
وڵات - هەرێم (کۆچی دوایی): تورکیا
ڕەگەزی کەس: نێر
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 04-11-2009 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 30-01-2025 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 46,820 جار بینراوە
QR Code
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.119 KB 04-11-2009 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 17.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 2.641 چرکە!