ئەنوەر قەرەداغی - مۆسیقا ژەن و ئاواز دانەر
ناوی تەواوی (محەمەد ئەنوەر عومەر محەمەد) ە ساڵی 1946 لە شاری #هەڵەبجە# لەدایک بووە سەرەتای منداڵی خستویانەتە حوجرەی فەقێیان لە مزگەوتی پاشا بەڵام زۆر بەردەوام نەبووە چونکە قوتابخانە کراوەتەوە لەگەڵ براکانی چووەتە قوتابخانە ساڵی 1954 ماڵیان چووەتە #سلێمانی# لەوێ لە پۆلی سێیەم لە قوتابخانەی (فەیسەلیە) دەخوێنێت لەو کاتی لە گرووپی سروودی قوتابخانە لەلایەن مامۆستا ولیەم یۆحەننا هەڵبژێردراوە بۆ گرووپی سروود ناوەندی و دواتر خانەی مامۆستایانی لە سلێمانی تەواوکردووە لە #26-10-1964# هەر لەو ساڵەدا بە مامۆستا دامەزراوە تیپی مۆسیقای (کۆمەڵی خۆشی و بەختیاری) دواتر (تیپی مۆسیقای هیوا)ی دامەزراندووە دواتر لە #23-02-1967# بووبە تیپی مۆسیقای سلێمانی لە ساڵی 1966 تا 1971 لە چالاکی قوتابخانەکانی سلێمانی وانەی مۆسیقای داوەتەوە ساڵی 1969 دەستەی دامەزرێنەری تیپی نواندن و مۆسیقای سلێمانی بووە ساڵی 1971 تا 1974 لێپرسراوی بەشی مۆسیقا بووە لە زانکۆی سلێمانی و تیپی زانکۆی درووستکردووە ساڵی 1974 پەیوەندی بە شۆڕشی ئەیلول کردووە لەوێ تیپی مۆسیقای شۆڕشیان درووستکردووە دوای گەڕانەوەی لەناو شۆڕش لە ساڵی 1975 لە زانکۆ دوور خراوەتەوە و گواستراوەتەوە شاری سەماوە بۆ ماوەی دوو ساڵ ماوەتەوە بە مامۆستا لەو ماوەیەدا تیپی مۆسیقای پەروەردەی سەماوەی بۆ چالاکی قوتابخانەکان درووستکردووە دواتر گواستراوەتەوە بۆ زانکۆی سلێمانی وەک پێشووی بوەتە لێپرسراوی بەشی مۆسیقا تا ساڵی 1981 کە زانکۆی سلێمانی گوازراوەتەوە بۆ #هەولێر# ساڵی 1973 لە بەرلین بەشداری ڤیستیڤالی لاوانی جیهانی کردووە هەر لە ساڵی 1973 بۆ یەکەمجار لە تەلەڤزیۆن (9) پارچە مۆسیقا و گۆرانی تۆمار کردووە ساڵی 1974 بەشداری ڤیستیڤالی یەکەمی هونەری کوردی لە بەغدا کردووە دامەزرێنەری پەیمانگەی هونەرە جوانەکانی سلێمانییە ساڵی 1998 بوەتە ڕاوێژکاری هونەری لە #وەزارەتی ڕۆشنبیری# ئەنوەر قەرەداغی یەکێکە لە دامەزرێنەری تەلەڤزیۆنی (puk) ساڵی 2010 بوەتە ڕاوێژکاری هونەری لە مەکتەبی ئیعلامی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان [1]