لە ساڵی 1945 لە خانەوادەیەکی ئاینی لە گوندی دارەبەن کە 15 کیلۆ مەتر لە هەولێرەوە دوورە لە ناوچەی بەڕانەتی هاتۆتە جیهانەوە،باوکێ ئەحمەد دەشتی واتە مەلا خدر دەشتی یەکێک بووە لە زانایانی ئاینی کە ماوەی 18 ساڵان لە گوندی دارەبەن خەریکی قوتابخانەی ئاینی بووە گەلی فەقی و مەلا لە حوجرەی مەلاخدری دەشتی کە بە مەلاخدری دارەبەنیش ناوبانگی دەرکردووە پێ گەییون و ئیجازەیان لە مامۆستا مەلا خدر دەشتی باوکی ئەحمەد دەشتی وەر گرتوو،باوکی ئەحمەد دەشتی زاناو هۆزانوان و مرۆیەکی نیشتمانپەروەرو دڵسۆز بە گەل و نیشتمانی خۆیەوە بووه،گەلێ شیعری نیشتمانی هۆنیوەتەوەو لە سەر دەمی خۆی دا خزمەتێکی زۆری بە هەستی نیشتمانی و کوردو کوردستانەوە کردووە، زۆربەی شیعرەکانی دەشتی لە سەردەمی خۆی دا لە حوجرەو مزگەوت و موناسەبەتەکان خوێندراوەتەوە کە ئێستاش هەر باون،دیوانێکی شعر و مەولود نامەیەک و باوەڕ نامەیکی بە زمانی کوردی نوسیوە لە دوای بەجێماوە،ئیستعارەیەکی بە زمانی عارەبی و لە سەر وەزنی ئەلفیەی ئیبن و لمالیک نوسیوەوەو لەم دواییە مامۆستا مەلا قادر بەحرکەیی کە یەکێک بووە لە فەقێکانی دەشتی شەرحی لەسەر نوسیوەوە بە چاپ گەیشتووە، ئەحمەد دەشتی هەر لە حوجرەی باوکی دەستی لە ئاوایی دارەبەن دەستی بە خوێندن کردووە و خوێندنی مەلایەتی تا دوا مادەکان خوێندووە و،بەڵام بە هۆی پەیوەندی بە شۆڕشی کوردستانەوە نەیتوانیوە کە ئیجازەی مەلایەتی وەر بگرێت و هەر لە سەرەتای شۆڕشی ئەیلولی مەزنەوە بووە بە پێشمەرگەی کوردستان و لە چاپخانەو ئێزگەی دەنگی کوردستان هەر لە سەرەتای دامەزراندنی ئێزگەی دەنگی کوردستاب لە ئەشکەوتە ڕەشە کاری کردووە لە ناو شۆرشی ئەیلولدا تا هەرەسی شۆڕش ماوەتەوە و پاشان ئاوارە بووە،کە تا ئەمڕۆش لە هەندەران بە ئاوارەیی ماوەتەوە، هەروەها پەیوەندی بە شۆڕشی گولانەوە کردووە لە ئێزگەی دەنگی کوردستان کاری کردووەو لێپرسراوی یەکەمی دەنگی کوردستان بووە لە هەشتاکانا، ئاوارەی ئێران و ئەوڕوپا بووە، گەلێ بەرپرسایەتی لە ناو شۆڕش وەرگرتووە، وەک نوێنەرایەتی مەکتەبی تەنفیزی و بەرپرسیارەتی گومرگ لە ناوچەی کۆیە لە ساڵی 1967 و ئەندامەتی ڕێکخراوو ناوچە و بەرپرسیارەتی ئێزگەی دەنگی کوردستان و ئەندامەتی لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان و ئەندامەتی دەزگای کومەلایەتی لە شۆڕشی ئەیلول و بەرپرسیارەتی ڕیکخستنی پارتی لە ئەوڕوپاو نوسینی گەلی بەرهەمی وتارو هۆزان کە لە ڕۆژنامەکان و زایتە ئەلەکترۆنیەکان بڵاو کراوەتەوە، پەرتوکێکی هەشت سەد لاپەڕەیەیی لە وتارەکانی ئامادەیە کە هێشتان چاپ نەکراوە،چوار دیوانی هۆزان بە ناوی خوێنی خاک و پێشمەرگەی ون و ئاوازی خەم و دیوانێکی تری کە چاپ نەکراون ئامادەن. پەرتوکێکی نەزیک سێسەد لاپەڕەیی بە ناوی پەندەکانی ژیان کە لە چاپخانەی ئاراس بە چاپ گەیشتووە،هەروەها گۆڕینی ڕۆمانی قەڵای ئاژەلان کە لە ساڵی 1980 بۆ سەر زمانی کوردی وەریگێڕاوەو تەواو کردووە کە بە چاپ نەگەیشتووە، هەروەها پەیڤە بڵندەکان کە بریتیە لە پەرتوکێکی سێسەد لاپەڕەیی و چاپ نەکراوە،بیرەوەری وەفاتی بارزانی نەمر کە بە چاپ گەیشتووە،هەروەها ئاژەلانی پەیڤگۆ کە لە زایتە ئەلەکترۆنیەکان بڵاو کراوەتەوە،ب پەرتوکێک بە ناوی ۆ پێکەنین کە کۆمەلێکی زۆر لە نکتەو قسەی خۆش لە خۆوە دەگرێت و ئەوەش لە لاپەرە ئەلەکترۆنیەکانەوە بڵاو کراوەتەوە، هەتا ئەمڕۆش لە نوسینی وتارو هۆزان بەردەوامە و لە گۆڤارەکانی کوردستان ڕۆژنامەکانی ئەلەکترۆنی لە سەر لاپەڕەکانی ئەنتەر نێتەوە بڵاو دەکاتەوە،ئێستاش ماوەیەک ئەندامی دەزگای باڵای ئەیلولە و هەر لە ژیان داماوە.