ژیاننامە
من لە
جەلەولاجەلەولا لەدایک بووم و گەورەش بووم لەخێزانێکی
گەرمیانگەرمیانی. باوکم کەسایەتیەک بووە لەکەسایەتیە بەناوبانگەکانی هۆزی
زەنگنەزەنگنە لە ناوچەکە. دایکم لەدایکبووی
خانەقینخانەقینە، کچی مەلاسەعد حەکیمی خانەقینییە کەیەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی
پارتی هیواپارتی هیوای ئەوکات. باوکم، (
ئیبراهیم فەتاح قادر زەنگەنەئیبراهیم فەتاح قادر زەنگەنە)
شیوعیشیوعی بووە و لەسەر سیاسەت 5 ساڵ زیندانی بووە. ئیدی بیری نەتەوەیی و چەپ لەگەڵ پەروەردەکردماندا هەمیشە بوونی هەبووە. بۆ نموونە، ئێمە کە لە ناوچەی
تەعریبتەعریب بووین، دوو جار ڕاگوێزراوین بۆ ناوچە عەرەبییەکان، سەرباری ئەوەش 11 خوشک و براین هەر هەموومان ناومان کوردییە و بەدەست عەرەبەوە کە گاڵتەیان پێ دەکردین ناڵە ناڵمان بوو، کەچی شانازیمان دەکرد بەوەی ناومان کوردییە. واتا، ڕەگی هزری چەپ و ناسیوناڵیزم لە دایک و باوکمەوە بۆهاتووە.
لە 1986-1987 ناوم لە
هەولێرهەولێر دەرچوو لە
زانکۆی سەڵاحەدینزانکۆی سەڵاحەدین کولیژی پەروەردە بەشی بایۆلۆژی. نەمزانیبوو، ئەو ساڵە سەرەتای وەرچەرخانێکی مێژوویی دەبێت لەژیاندا و تاکو ئیمڕۆ شوێنم دەبێت بە هەولێر و گەرمیانی ئازیز بەجێ دێڵم. لە سەرەتای ساڵی
1986 باوکم گیانی لەدەستدا و ئیدی گەورەترین پشتیوان و نزیکترین کەسم لەدەستدا. ئەم ڕووداوە کاریگەریی زۆری هەبوو لەسەر دوارۆژ و کەسایەتیی من. چونکە ئەو پشتیوانییەی باوکم دەیکردم چیتر نەما و وەک هەر کچێکی ئەم کۆمەڵگەیە، زۆر دەرفەت و دەرگام لێداخرا، بۆ نموونە، دووجار دەرفەتی خوێندنم لە ئەورپا بۆ ڕێککەوت نەیانهێشت بچم و گوتیان عەیبە و حەیامان دەچێت.
لە جەلەولا، لەبەرئەوەی ناوەکانمان کوردی بوو، عەرەبەکان گاڵتەیان پێدەکردین!
لە ساڵی
1993 ژیانی هاوسەرگیریم پێکهێنا لەگەڵ کوڕێکی هەولێری خەڵکی گوندێکی لای
قوشتەپەقوشتەپە بەناوی (
خالید عەبدوڵڵا ئیسماعیلخالید عەبدوڵڵا ئیسماعیل). ئەو کۆلیژی زانستی هەمان زانکۆی خوێندبوو، هەر لەزانکۆش یەکترمان ناسی و یەکترمان خۆشویست.
سەرەتای
1994 کوردییەکەم زۆر خراپ بوو بەهۆی تەعریبەوە بەڵام کە هاتمە هەولێر، وردە وردە تێکەڵاوی سیاسەت و چالاکی کۆمەڵایەتی دەبووم و کوردییەکەشم باشتر بوو. هاوسەرم زۆر هانی دەدام و لەباوکم زیاتر پشتیوانی دەکردم. ئەو کات
پارتی کاری سەربەخۆیی کوردستانپارتی کاری سەربەخۆیی کوردستان لە
حیزبی شیوعی کوردستانحیزبی شیوعی کوردستان جودابوونەوە. خالید لەگەڵ ئەوان بوو منیشی هاندەدا تا بچمە ڕیزەکانیانەوە و هەر لەوێوە بزاوتێکی ژنانیشمان دەمەزراند.
خوێندن و کار
1994 وەک مامۆستای زیندەوەرزانی لە دارەتوو دامەزرام و ماوەی 5 ساڵ مامۆستا بووم. بەڵام لە1998 ئیدی نەمدەتوانی وەک مامۆستا بەردەوام بم و هەستم دەکرد شوێنی من لەو سیستمەدا نییە بۆیە وازم هێنا و دوو ساڵ لەماڵەوە دانیشتم، خزمەتی کوڕەکەم هاوسەر و خۆمم دەکرد و ڕۆژانە 5-7 کاتژمێرم بۆ خوێندنەوە هەبوو. لەو ساڵانە هاوسەرەکەم کۆلیژی یاسای ئێوارانی تەواو کرد و منیش جگە لەوەی لەمنداڵیەوە حەزم بەخوێندنەوە بوو، باگراوندی مەعریفیم خراپ نەبوو، بەڵام لەو دووساڵەدا، بنەماکانی
کۆمەڵناسیکۆمەڵناسی و مێژووی ئیسلام و فکر و فەلسەفە و ئیسلامی سیاسیم خوێندەوە. هەر لەوکاتەوە دەستم بە نووسینی وتار کرد. وردە وردە لە نووسیدا سەرکەوتوو بووم، و شوێنی خۆمم (وەک ناو نەک پلەو پایە) لەراگەیاندنی کوردی بەتایبەت لە هەولێر کردەوە. دوای
2000 ئیتر وازم لەکاری سیاسی و حیزبی هێنا و پتر تێگەیشتم کەمن ناتوانم لەسنووری حیزبێکدا قەتیس بم. ئەوکات زانیم من کەسێکی ئازادیخوازی لیبراڵم و کارم بەحیزب نیە، بەڵام تادەهات ژیان سەختتر دەبوو.
ژیانی تەعریب و توانا و سەلیقەی خۆم وایکرد عەرەبییەکی باش بزانم، سەرەتای نووسینم بە عەرەبی بوو و بۆیان دەکردم بە کوردی، پاشان ماوەی چەند مانگێک لە ڕۆژنامەی
خەباتخەبات (ئەوکات عەرەبی بوو) ستوونێکم دەنووسی.
هەر لە 2002دا کۆلیژی ئەدەبیاتی زانکۆی سەڵاحەدین / ئێواران، بەشی کۆمەڵناسیی کردەوە.
لە ساڵی
2010 بڕوانامەی ماستەرم لە زانکۆی کوردستان-هەولێر بەشی کۆمەڵناسی وەرگرت.
ئێستا لە زانکۆی سەلاحەدین بەناونیشانی مامۆستای یاریدەدەر کار دەکەم و لە ڕۆژنامەی باس هەفتانە ستونێک دەنووسم.
کاری ڕاگەیاندن
لە ناوەڕاستی نەوەدەکانەوە تا ئێستا کاری ڕاگەیاندن وەکو پیشەی دوەم دەکەم. لە ڕۆژنامەکانی خەبات (کوردی و عەرەبی)، کوردستانی نوێ، هەواڵ، چاودێر، باس، ستونم نووسیوە. هەروەها لە تیڤی و ڕادیۆش بەرنامەم ئامادەو پێشکەش کردوە.
پسپۆڕییەکان
- جێندەر و
فێمینیزمفێمینیزم
- بزووتنەوە کۆمەڵایەتیەکان
- سۆسیۆلۆژیای ئاین.
- ئەندامی کارای
ڕێکخراوی کوردیپێدیاڕێکخراوی کوردیپێدیام.
- ناونیشانی لێکۆڵینەوەکەم: بەشداریکردنی ژنان لە بزووتنەوە ئیسلامییەکانی هەرێمی کوردستان. دیراسەیەکی نەقدی بۆ ڕێکخراوەکانی ژنانی سەربە حیزبە ئیسلامیەکان.