یەکێک لە گەورەترین و بەناوبانگترین شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە. #مەهاباد# لە ڕووی پێکهاتەی دابەشکاریی وڵاتیی لە ئێراندا وەکوو یەکێک لە شارەکانی پارێزگای ئازەربایەجانی ڕۆژاوا دێتە ئەژمار. خەڵکی ئەم شارە بە زمانی کوردیی #سۆران#ی و زاراوەی موکریانی قسە دەکەن. زۆربەیان موسڵمان و سونی مەزهەبن. ژمارەی دانیشتووانی ئەم شارە بە پێی سەرژماریی گشتیی جەماوەر و خانووی ئێران لە ساڵی 2006، 133، 154 کەسە. لە ناودارانی شاری مەهاباد #قازی محەمەد# و هەژار و هێمن دەکرێت ناو بەرین. مەهاباد پایتەختی کۆماری کوردستان بوو.[1]
=KTML_Bold=مێژووی شار=KTML_End==KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2009/2577/0002.JPG=KTML_Photo_Alt=مەهاباد=KTML_Style=width:25%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2009/2577/0002.JPG=KTML_Photo_End=
لێکۆڵینەوەکان نیشاندەدەن کە شوێنی ئێستای شاری مەهاباد لە هەزار ساڵ پێش لەدایکبوونی مەسیحەوە شوێنی ژیان بووە. لەوێدا قەومەکانی بابلی، ماننایی، ئاشوری و ماد دەسەڵاتداریان کردووە. بەڵام نە هەر ئەو شوێنەی ئێستا شارەکەی لێ سازکراوە، بەڵکوو لە باکووری ئێستای شاردا کە لە سەردمی هێرشی ئەسکەندەری مەقدوونی سووتێندرا و وێران کرا.
کاتی دامەزراندی شاری مەهابادی ئێستایی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی سەفەوییەکان؛ سارەم بەک یەکێک لە میرزادەکانی ساوجبلاغی موکری لە سەدەی 11ی کۆچی لە نزیکی باکووری چەمی مەهاباد ئەو شوێنەی ئێستا بە باخی سیسە و دەباغیان دەناسرێت، ئاوەدانییەکی دامەزراند کە دواتر بوو بە شار. دواتر بە بۆنەی پێش هاتنی چەم و لافاوەکانی، شار بەرەو باشوور هات و خانووکان لە نزیکی مەیدانی چوارچرای ئێستا کرانەوە.
مەهاباد سەردەمی قاجاڕەکان بەهۆی سەر ڕێگە بوونی بۆ شام هێندێ گەشایەوە.
لە ساڵانی 1960 تا 1970 ژمارەیەکی زۆر خەڵک لە دەور و پشتەوە کۆچیان کرد بۆ مەهاباد، بۆیە شار گەورە بووە و زۆرێ لە باخەکانی دەوری شار بوون بە جێگەی خانووە نوێکان، بەڵام ناوی باخەکان مایەوە. هەر بۆیە ئێستا ناوی بڕێک لە گەڕەکەکانی مەهاباد وشەی باخی پێوەیە!
وشەی مەهاباد، ناوی شار
لە ڕابردوودا، سەردەمی تورکانی قاجاڕ ناوی شاری مەهاباد گۆردڕاوە بە ساوجبلاغ کە وشەیەکی تورکییە و واتە: کانیاوی سارد، لە سەردمەی ڕەزاخان ئەو ناوە گێڕدرایەوە بۆ ناوە مێژوویییەکەی خۆی. بەڵام ئێستاش هێندێ کەس بە سابڵاخناوی لێ دەبەن. بەڵام ناوی مەهاباد وشەیەکە پەیوەندی دار بە ئایینی ماننایییەکانەوە و پێکهاتووە لە دوو وشەی مەە و ئاباد، واتە ئەو شوێنەی مانگی لێیە، کە مانگ هێمایەکی پیرۆز بووە لەو ئایینەدا.
=KTML_Bold=سیاسی=KTML_End=
لە ساڵانی 1900ەوە تاکوو ئەم دوایییانە، شاری مەهاباد شوێنی ئاڵۆزی و تێکهەڵچوونی خەڵک و حیزبەکان دەگەڵ دەسەڵاتدارانی ئێرانی بووه. ساڵی 1946 کۆماری مەهاباد دامەزرا و لە ساڵانی 1980، دوای ڕاپەڕینی گەلانی ئێرانی، حیزبەکانی کۆمەڵە و دێموکرات چالاکیان بووە لەو شارەدا.
لە ساڵانی دەستپێکی 1900 زیاتری چالاکییەکان عەشیرەتی بووە. هەر سەرۆک عەشیرەتێک بۆ سەندنی مافی لە دەسەڵات هەوڵی داوە و زۆرجار دەسەڵاتی ناوەندی هەر لەو تاک بوونە کەڵکی وەر گرتووە و عەشیرەتەکانی دژ بە ئەک هەڵەژاندووە.
لە ساڵی 1946 گەورەترین ڕووداوی سیاسی ئەم سەردەمی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە گشتی و شاری مەهاباد بە تایبەتی ڕوویدا. ئەوەش دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە شاری مەهاباد بوو. قازی محەمەد و کۆمەڵەی ژ-ک ڕیکخەرانی ئەو بزووتنەوە بوون کە پاڵی بەستبوو بە یەکییەتی سۆڤیەت و بۆ مافەکانی گەلی کورد بەرانبەر بە دەسەڵاتی ناوەندی ئێران وەستابوون.
ساڵانی دواتر، ساڵانی 1979 و نزیک بە ڕاپەڕینی گەلانی ئێران دوو بزووتنەوەی جیاواز پێک هات لە شاری مەهاباددا، یەک کۆمەڵە کە حیزبێکی چەپ بوو و ئەوی دی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کە هەر پاشماوەی کۆمەڵەی ژ-ک کاتی قازی بوو. ئەو دوو حیزبە لە ساڵانی دوای 1979 بەشێکی زۆر لە خەباتەکانی گەلی کوردیان لە ئەستۆ بووه.
=KTML_Bold=جوگرافیا=KTML_End=
شوێنە دیتنیەکانی مەهاباد بریتین لە بەنداوی مەهاباد، ئەشکەوتی سەهۆڵان، پارکی میکاییل، فەقەرەقا
شارەکانی دەور و پشتی مەهاباد #سەردەشت#، #پیرانشار#، #نەغەدە#، #ورمێ#، #بۆکان# و میاندواو.
کەشوهەوای مەهاباد سارد و کوێستانییە، زستانی سارد و هاوینی گەرمە. بەهار جوانترین وەرزی ساڵ لە مەهاباددایە[2]