ئەحمەد دڵزار
لە زمانی خۆیەوە:
من(ئەحمەد مستەفا محەمەد) لە ئێوارەی رۆژی (8)ی مانگی کانوونی دووەمی ساڵی 1920 لە شاری
کۆیەکۆیە لە دایک بووم، لە بنەماڵەیەکی ناسراو بەڵام دەستکورت هاتمە سەر دونیا، ئەو کات تازە شەڕی یەکەمی جیهانی کۆتایی پێ هاتبوو گرانیەکی سەیر رووی لە کوردستان کرد رۆژانە بە دەیان کەس دەمردن من لەو رۆژانە دا لە دایک بووم، کە چاوم بە دونیا هەڵێنا گوێم لە دەنگی شیعر و ئاواز و مۆسیقا و دەنگی بولبول و جوانییەکانی سروشت بوو، بەرلەوەی بچمە قوتابخانە، باوکم شیعری فارسی بۆ دەکردینە کوردی، داستانی جوانی بۆ دەخوێندینەوە لەوانە (شانامەی فیردۆسی) کاریگەری زۆر کردە سەرمن، لەتەمەنی (7)ساڵی دا باوکم منی دایە دەستی (مەلا ئەسعەد) و لەوێ فێری نووسین و خوێندن بووم، قورئانم خەتم کرد ساڵی 1929 چوومە قوتابخانەی سەرەتایی لە کۆیە، مامۆستاکانم هەر هەموویان کوردبوون، عەبدوڵڵا سامی، عومەر جەلال، سەبری ئیسماعیل و هتد. ئەو کات ناوەندی لە کۆیە نەبوو، لە ساڵی 1937 بۆ یەکەم جار قوتابخانەی ناوەندی لە کۆیە کرایەوە و منیش چوومە قوتابخانەی ناوەندی ئیتر دەستم لە خوێندن هەڵگرت لە شوباتی 1943 چوومەناو عەسکەری بۆ تەواو کردنی خزمەتی سەربازی، ساڵی 1943 لە بەغدا بووم و 1944 چوومە بەسرە، دواتر گەڕامەوە کۆیە.
لەرۆژی 10-04-2021 کۆچی دوایی کرد.