شەهید دڵشاد ڕەسوڵی
خەڵکی:
مەهابادمەهاباد
لە دایکبووی:
کۆیەکۆیە 1924
ساڵی شەهیدبوون: 1968
شوێنی شەهیدبوون: باشووری کوردستان
شوێنی گڵکۆ : باشووری کوردستان
چۆنیەتیی شەهیدبوون: تیرۆر
ئەفسەری کۆماری کوردستان
لە دامەزرێنەرانی کۆمەڵەی ژیانەوەی کوردستان و ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دیموکراتی کوردستان بوو کە بە ناوی نهێنی (م. نادری) لە سەردەمی ک. ژ. ک.دا کاری دەکرد. لە سەردەمی کۆماری کوردستانیشدا جێگر سەرۆکی ئیدارەی فەرهەنگی کوردستان بوو.
[1]
لە ساڵی 1943، واتە ساڵێک دوای دامەزرانی کۆمەڵەی ژێکاڤ، دەگەڵ عەبدولڕەحمانی زەبیحی و قاسم قادری لە کاتی چالاکی حیزبی لە دەشتی سندوس دەستبەسەر دەکرێن و پاش ماوەیەکی کورت ڕادەستی تاران دەکرێن , بەلام دوای دامەزرانی کۆمار بە هەوڵ و تێکۆشانی سەدری قازی کە نوێنەری ئەوکاتی مەهاباد دەبێت لە تاران، ئازاد دەکرێن و دەگەڕێندرێنەوە بۆ مەهاباد. هەر ئەو کاتە دەبێتە ئەندامی کۆمیتە ناوەندی حیزبی دێموکراتی کوردستان. یەکێک دەبێ لە نوسەرانی گۆڤاری نیشتیمان که لە سەردەمی کۆمار دا چاپ دەکرا. دوای نسکۆی کۆمار، هاوڕێ دەگەڵ عەبدولڕەحمانی زەبیحی ڕوو دەکاتە باشوری کوردوستان و لەوێ درێژە بە خەبات و چالاکی سیاسی خۆی دەدا و بەداخەوە لە ساڵی
1968 شەهید دەکرێت.