ئەم وێنەیە لە کاتی سەردانی دکتۆر ئیسماعیلی ئەردەڵان، مودیری نامەی هەفتەیی کووهستان لە #مەهاباد# هەڵگیراوە. بە پێی ڕۆژنامەی کوردستان دوکتور ئەردەڵان لە حەوتووی کۆتایی مانگی خەرمانانی 1325ی هەتاوی گەیشتووەتە مەهاباد و حەوتوویەک لەوێ ماوەتەوە.
لە ڕاستەوە بۆ چەپ: برایمی نادری سەرۆکی ئیدارەی فەرهەنگی مەهاباد، سدیقی حەیدەری، سەربەرز (کاپیتان) محەمەد مەحمود، سەرپۆلی 2 مستەفا خۆشناو. دانیشتوو: دوکتور ئیسماعیلی ئەردەڵان مودیری نامەی هەفتەیی کووهستان.[1]