ناو: ئامانج
ناوی باوک: غازی شاکر ئاغا
ڕۆژی لەدایکبوون: #10-05-1965#
شوێنی لەدایکبوون: #ڕواندز#
$ژیاننامە$
ئامانج غازی شاکر ئاغا، ناسراو بە ئامانج غازی، لە رێکەوتی 10-05-1965 لە شاری ڕواندز لەدایکبووە، بڕوانامەی ماستەری هەیە لە میوزیکدا، مامۆستایە لە کۆلێژی هونەرە جوانەکانی زانکۆی سەڵاحەدین.
$چالاکیە ئەدەبی و هونەرییەکانی$
(30) ئاوازى جۆراوجۆرى بۆ هونەرمەندانى کوردستان داناوە.
(9) کۆڕاڵى هونەرى موزیک و گۆرانى داناوە.
میوزیکی بۆ (8) شانۆگەرى کوردى و عەرەبى و ئینگلیزى داناوە.
میوزیکى بۆ (18) فیلمى کوردى کردووە.
(8) خولى فێربوونى میوزیکى کردۆتەوە.
(26) کۆڕ و سیمینارى هونەرى تایبەت بە میوزیک و گۆرانى ساز کردووە.
میوزیکى بۆ تابلۆکانى هونەرمەندان (محەمەد عارف، نامیق عەلى قادر، سەردار سنجارى، ڕۆستەم ئاغەڵە) داناوە.
$لە دامەزرێنەرانى:$
1- تیپى پاشاى گەورە لە ڕواندز
2- پەیمانگەى هونەرە جوانەکانى #هەولێر#
3- ئۆرکستڕاى کوردستان
4- گرووپى ستران
خاوەنى درێژترین میلۆدی گۆرانیی کوردییه، بە ناوی (کۆچ و باران) کە لە کۆڕهەوە ملیۆنیەکەی ساڵی (1991) ەوە ئیلهامى وەرگرتووە.
1992-2003 مامۆستاى بەشى میوزیکى پەیمانگەى هونەرە جوانەکانى هەولێر بووە.
2004-2006 بەڕێوەبەرى کەلەپوورى کورد بووە لە وەزارەتى ڕۆشنبیرى.
2005 بەشدارى ڤیستڤاڵى میوزیکى میللى میللەتانى کردووە لە وڵاتانى (فەڕەنسا، سویسرا، ئەڵمانیا) .
2007-2008 بەڕێوەبەرى بەڕێوەبەرایەتى هونەرەکانى میوزیک بووە لە وەزارەتى ڕۆشنبیرى.
2008 (پلەى یەکەم) ى لەسەر ئاستى کۆلێژى هونەرە جوانەکانى زانکۆى سەڵاحەدین بەدەست هیَناوە.
لە 2008ەوە مامۆستاى بەشى میوزیکى کۆلێژى هونەرە جوانەکانى زانکۆى سەڵاحەدین-ە و بەردەوامە.
2013 بڕوانامەى ماستەرى لە بوارى میوزیکۆلۆجیدا بە پلەى نایاب لە زانکۆى سەڵاحەدین وەرگرتووە.
قوتابی دوا قۆناغی دکتۆرایە لە زانکۆی سەڵاحەدین. 2020-2023
$ئەم پەڕتووکانەى بەچاپ گەیاندووە:$
1- خوێندنەوەیەکى هونەرى بۆ موزیکى ئەکادیمى، وەزارەتی ڕۆشنبیری 2005.
2- هارمۆنیاى دەنگ و میلۆدى کوردى، دەزگاى موزیک و کەلەپوورى کورد 2007.
3- بەزم و ڕەزمى مندالان، ئاواز بۆ زارۆکان، #وەزارەتی پەروەردە# 2008.
4- ژمارەیەکی تایبەتی گۆڤاری (چلاواز) مانگى ئادار، دەزگاى موزیک و کەلەپوورى کورد 2008.
5- ئەزموون لە ئامێزى موزیکدا، (ڕەخنە و ئەزموونى هونەرى موزیک) .
6- سەداى خەرەند (نۆتەى چەند شاکارێکى موزیکى ئۆرکسترالى کورد 2011)
7- گۆرانی فۆلکلۆری خاسیەت و تایبەتمەندییەکان (2012)
$ئەم پەڕتووکانەى ئامادەیە بۆ چاپ:$
1- هارمۆنى، (وەرگێڕان لە عەرەبییەوە، د. محەمەد زازا) .
2- فەرهەنگى موزیک، (وەرگێڕان لە عەرەبییەوە، احمد بیومى) .
3- میتۆدى فێربوونی عود بۆپێشکەوتوان، (دانانی ئامانج غازى) .
4- جى گشتى بۆ ژەنیاران، (ئامادە ودانانی ئامانج غازى) .[1]