فایەق عارف غەفوور
زانایەکی کیمیاگەر، ئەندامی دامەزرێنەری ڕێکخراوی (#کاژیک#)
لە ڕۆژی 1 تەمووزی 1933 لە گەڕەکی سەرشەقامی شاری #سلێمانی# لە خانەوادەیەکی ڕۆشنبیر لەدایکبووە.
خوێندنی سەرەتایی وناوەندی و ئامادەیی لە قوتابخانەکانی شاری سلێمانی تەواوکردووە.
بۆ بەدەستهێنانی بڕوانامەی بەرز لە کۆلێژی مەلەکی باڵا (کلیة الملکیة العالیة) ساڵی 1952 وەرگیراوە و ساڵی 1956 بڕوانامەی بەکالۆریوسی وەرگرتووە.
ساڵی 1961 پڕۆسەی هاوسەگیری لەگەڵ (فاتمە عەبدولقادر) کردووە و لەوماوەیەدا خزمەتی کردووە بەردەوام بووە تاکوو خانەنشین و لە ژیانیشیدا باوکی (5) منداڵ بوو: (زەردەشت، #نەغەدە#، چنوور، ئاڤێستا، زێرَین) .
لە سەرەتایی ژیانی گەنجایەتییەوە هەستی نەتەوەیی کاریگەریی لەسەر درووستکردووە و لەگەڵ چەندین هاوڕێی وەکوو (مامۆستا #جەمال نەبەز# و مامۆستا #ئەحمەد هەردی# و #فەرەیدون عەلی ئەمین# و #عەبدوڵڵا جەوهەر# و #کامیل ژیر# و دکتۆر #ئیحسان فوئاد#) پەیوەندییەکی تۆکمەیان هەبووە ولەو میانەیەوە بەشداری دامەزراندنی ڕێکخراوی کۆمەڵەی ئازادی ژیانەوە وپەکێتی کورد (کاژیک) کە ڕێکخراوێکی سیاسی نەتەوەیی بووە و ڕۆڵیان بینی لەبوژانەوەی فیکر و هەستی نەتەوایەتی و بەرزکردنەوەی مەعنەویاتی خەڵک ورۆشنبیرکردنیان.
لە ساڵی 1974 چالاکانە بەشداری شۆڕشی ئەیلول دەکات ولەوێش ڕۆَڵی دیاری هەبوو تا کۆتایی شۆڕشِ لە ساڵی 1975.
دوای کارەساتەکەی 6 ی ئازاری 1975 دەگەڕێتەوە و دووری دەخەنە و (13) ساڵ بۆ شاری بەغدا دەگوازرێتەوە ونەفی دەکرێت.
لەو ماوەیەشدا لە بەغدا بوو گوێزرایەوە بۆ (پەیمانگای باڵای پزیشکی) ، بەردەوام بوو وەک پسپۆڕێکی (کیمیا) وانەی گوتۆتەوە و چەندین لێکۆڵینەوەی زانستی لە بوارەکەی خوێدا ئەنجامدا ودواتر کرایە لێپرسراوی بەشی (تاقیگەکان) .
بەهەوڵ وتوانای لێهاتوویی خۆی توانی (2) دانە پەرتووکی تایبەت بەبواری کیمیای شیکاری وکیمای شیکاری سەریری ئامادەو چاپکرد و ئێستاش لە پەیمانگە تەندرووستییەکانی کوردستان و پزیشکییەکانی ئێراق دەخوێنرێت.
ڕۆژی 15 ی شوباتی 2022 کۆچی دوایی کردووە.[1]