لەدایکبووی 14-08-1978 لە
کەرکووککەرکووک، دەرچووی کۆلێژی یاسا 2001-2002، لە چەندین بواری سیاسی و ئیداری و ڕێکخراوەیی کاریکردووە.
ئەندامی یەکێتی مافپەروەران و سەندیکای پارێزەران- هەرێمی کوردستان.
ماوەیەک ڕاوێژکاری یاسایی لە نوسینگەی باکوری کەرکووک کاریکردووە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی زەوی و زاری داگیرکەرەکان لەگەڵ هێزی هاوپەیمانان کە پارێزگای کەرکووک دابەشکرابوو بۆ دوو نوسینگە.
لە 15-04-2004 ەوە کاریکردووە لە دەستەی سکاڵای موڵکداری عیراقی (منازعات ملکیە) وەکو ڕاوێژکاری یاسایی، دواتر لەسەر هەڵوێستی کوردایەتی لەنوسینگەکە دوورخراوەتەوە لەڕۆژی 30-11-2005 دا بەهۆی بەرەنگاربوونەوەی بڕیارەکانی بەغدا کە ڕێگربووە بۆ گەڕاندنەوەی جوتیارانی کورد بۆ سەر زێدی باو و باپیرانیان بەهۆی سیاسەتی پاکتاوی ڕەگەزی.
ئێستاش لێپرسراوی کۆمیتەی 1 ی ڕێکخستنی (ی.ن.ک) ی دوزە.
دووجار دەستگیرکراوە لەلایەن ڕژێمی بەعسی ڕووخاو لەژیانی خوێندندا.
بەپرۆسەیەکی ڕاپرسی جەماوەری بووە بە کاندیدی لیستی کوردستانی پارێزگاری کەرکووک.
ئەندامی دوو پلینۆمی (ی.ن.ک) بووە.
ئەندامی کۆنگرەی نیشتمانی لەپێناو سەروەریی و دیموکراسی (المؤتمر الوطنی للسیادة و الدیمقراطیة) بەسەرپەرشتی UN بەمەبەستی گواستنەوەی دەسەڵات لەهێزی هاوپەیمانانەوە بۆ عیراقییەکان.
کاندیدی لیسی هاوپەیمانی کوردستانی لە پارێزگای کەرکووک بۆ هەڵبژاردنی پەڕڵەمانی ئێڕاق لە 2010دا.
بەربژێری هەڵبژاردنی
پەڕڵەمانی کوردستانپەڕڵەمانی کوردستان لەسەر لیستی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ، لە بازنەی پارێزگای
سلێمانیسلێمانی بۆ ساڵی 2024.
[1]