ساڵی لەدایکبوون: 1964
شوێن: هەرێمی کوردستان/ سلێمانی
بواری کارکردن
1- کاری ڕێکخراوەیی ناحکومی لە بواری مافی مرۆڤ (لە چەندین ڕێکخراوی لەو بوارەدا کارم کردووە و تا ئێستاش هەر بەردەوامم)
2- کاری ڕۆژنامەوانی وەک نووسینی گۆشەی هەفتانە بۆ هەندێک ڕۆژنامە و گۆڤاری ناوخۆ
3- بواری ئەدەبی: لەڕەخنەی ئەدەبیدا توێژینەوە و نووسینم لە زۆرێک گۆڤارە کوردییەکاندا هەیە، بەتایبەتیی بابەتی ڕەخنەیی لەسەر هۆنراوە و تیۆرەی ئەدەب
بەرهەمە بڵاوکراوەکانم
1- ئایین شیکردنەوەی دەروونی، نووسینی ئەریک فرۆم (وەرگێڕان)، چاپی یەکەم 1999، چاپی دووەم 2006
2- توندوتیژی خێزانی، وەرگێڕان. چاپی یەکەم 2000، چاپی دووەم 2008
3- سۆزان و قوتابخانە، چیرۆکی منداڵان، وەرگێڕان.چاپی یەکەم 2001
4- ئایین نوێگەری دنیاگەری، وەرگیڕان، چاپی یەکەم 2002
5- توندوتیژی خێزانی، توێژینەوەی مەیدانی. چاپی یەکەم 2002
6- خوێندنەوەیەک لەناو کتێبە پیرۆزەکاندا: 2003
7- هێڵکاری دەستووری، وەرگێڕان چاپی یەکەم 2005
8- جاڕنامەی مافەکانی منداڵان، وەرگێڕان.چاپی یەکەم 2005
9- مێژووی فەلسەفە، بەرگی یەکەم، وەرگێڕان.چاپی یەکەم 2008
10- سێکس و توندوتیژی و پیرۆزی لەمیتۆلۆژیای ئیسلامدا، وەرگێڕان 2008
11- جیهانی لەدەستدەرچوو، ئەنتۆنی گیدنز، وەرگێڕان، 2009
12- دەق و ڕاڤەکاری (کتێبێکی ڕەخنەیی تیۆرییە لەمەڕ فکر و ئەدەب (نووسین) چاپی یەکەم 2009.
13- لێکدانەوەی هۆنراوە و ئاماژەکانی پشتەوەی دەق، ڕەخنەیی و تیۆری ئەدەبی، چاپی یەکەم 2011
14- ئەزموونی هۆنراوەیی لای ژنە شاعیرەکانی ناو ئەدەبیاتی کوردی
15- چیرۆکەکانم هەر ئەوەندە بوو (کورتە چیرۆک).
16- شاعیرێک لەگوڵی هەنار (کتێبێک دەربارەی شێرکۆ بێکەس)
17- نووسینی چەند لێکۆڵینەوەیەکی ڕەخنەیی هۆنراوەی لەسەر شاعیرانی وەک جەمال غەمبار، بەختیار عەلی، شێرکۆ بێکەس، دلاوەر قەرەداغی....
18- نووسینی کۆمەڵێک لێکۆڵینەوەی ڕەخنەیی لەسەر ئەزموونی نوێی چیرۆکی کوردی، لەوانە: ئارام کاکەی فەلاح، جەمیل سائیب، نەوەی سێهەمی چیرۆکی کوردی، بەختیار عەلی، کاروان کاکەسور، عەتای نەهایی، یوسف عیزەدین و... هتد.
19- چەند لێکۆڵینەوەیەکی تیۆری و لێکدانەوەی چەمکە ڕەخنەییەکان.
http://www.awatmp.com/
https://www.facebook.com/awat.mohammad.7/photos