یەکێک لە لقەکانی سۆرانی یە کە لە سنە و دەوروبەری قسەی پێ دەکرێت. زاراوەی ئەردەڵانی، بە بۆنەی نزیک بوونی سنە بە ناوچەی هەورامان ەوە، هەروەها بەو بۆنەوە کە حاکمانی ئەردەلان پێش ئەوەی سنە بکەنە پایتەختی خۆیان، ناوەندی حوکوومەتییان هەورامان بووە، کاریگەریی تا ڕادەیێک زۆری زاراوەی هەورامی بە سەریەوە دەبینرێت.