ئەم وێنەیە دەبێ لە کۆتاییەکانی مانگی سەرماوەز یان بەفرانباری 1324ی هەتاوی کێشرابێ، چونکوو لە زەمینەی وێنەکە دا بەفر بە زەوییەوە دیارە. لەو وێنەیە دا #هێمن# دە بەرگی فەڕەنگی و #هەژار# دە جلوبەرگی کوردیدا دەبینین. یارمەتیی بکەن بۆ دۆزینەوەی ڕێکەوت و شوێنی هەڵگیرانی وێنەکە.
تێبینی: ئەم وێنەیە یەکەم جار لە دیوانی هێمن تاریک و ڕوون ساڵی 1974 بڵاو بووەتەوە.ئەو نووسخەیە لە پەڕتووکی پێداچوونەوە، #کەریمی حیسامی#، سوید 1996 وەرگیراوە.[1]