ئەم وێنەیە یەکەمجار لە کتێبی ویلیام ئیگلتن " کۆماری کورد لە ساڵی 1946" بڵاو کراوەتەوە و لە بن وێنەکەی نووسیوە دێی چیانە لە نزیک نەغەدە،بەهاری ساڵی 1946.بەڵام، لەو ژمارانەی کوردستان دا کە لە بەر دەست دان، هیچ باسی سەردانی قازی محەمەد لە نەغەدە نەکراوە، بڵێی ئەو وێنەیە لە کاتی سەفەری پێشەوا بۆ باکووری ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە هەفتەی یەکەمی گەلاوێژی ساڵی 1325ی هەتاویدا هەڵنەگیرابێ ؟
لە ڕاستەوە بۆچەپ: 1. غوڵام ڕەزا خانی قەرەپەپاغ، 2. مایۆر خەیروڵا عەبدولکەریم،3.دڵشادی ڕەسووڵی لە ڕێبەرانی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان لە بەرگی عەسکەری دا،4.سەعیدی هومایوون ئاجودان و ئەندامی دەفتەری پێشەوا،5. پێشەوا قازی محەمەد، 6. سەید ئەحمەدی سەید تەها لە بەرپرسانی حکوومەتی کوردستان لە نەغەدە،7. پۆدپاڵکۆڤنیک سەڵاحەدین کازمۆف (کاکاغا) ڕاوێژکاری عەسکەری هێزی دێمۆکڕاتی کوردستان، 8. عەبدولرەحیمی جەوانمەردی قازی، ئاجودان و ئەندامی دەفتەری پێشەوا،9. کاک جانگیری ئەمیری (جانگیرخانی دەوەشاری) 10. نادیار، 11. میرزاوەهابی قازی، ڕەئیسی باربەری حکوومەتی کوردستان.