مامۆستا ئەسعەد عەدۆ ڕەسوڵ بندیان لە زاری خۆیانەوە: لە01-07- 1955 لە گوندی (قورشاغلو) کە یەکێکە لە گوندەکانی دەوروبەری شاری #هەولێر# لەدایک بوم، تا شەشەیی وێژەیم خوێندووە.
یەکەم بەرهەمی ئەدەبیم لەژێر ناونیشانی (یادی ڕۆژانی #ماکۆ#ک) لە گۆڤاری (لاوان) لە ئەیلولی 1974 لە (#چۆمان#) بڵاوکراوەتەوە واتە لە شۆڕشی ئەیلوول
لە 1985 هاتۆمەتە مەیدانی ڕۆژنامەگەری وەک پەیامنێری گۆڤاری کاروان لە هەولێر، ئینجا ئەندامی لێژنەی فۆلکلۆر لە دەستەی نووسەرانی کاروان.
لە 1983 نامیلکەی ئایشەگوڵم چاپکردووە.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2009/2906/0005.JPG=KTML_Photo_Alt=ئەسعەد عەدۆ=KTML_Style=width:25%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2009/2906/0005.JPG=KTML_Photo_End=
لە 1984 پەڕتووکی لیرەیەک لە گەنجینەی نەتەوەی کورد، تاکۆ ئێستا واتا 2019 (17) پەڕتووکم چاپکراون
لە 13/5/1987 تا 17/1/1991 بەرنامەی لە کەلەپوورەوە لە تەلەڤزیۆنی کەرکووک ئامادە پێشکێشم کردووە.
بۆ ساڵێک بەرپرسی نووسینگەی ڕاگەیاندنی #پارتی دیموکراتی کوردستان# بوم لە هەولێر.
لە #01-03-1993# تا 5/10/1995 بەڕێوەبەری نووسینی ڕۆژنامەی برایەتی بوم.
لە 1995 تا 2005 لە هۆلەندا پەنابەر بوم.
لە سەرەتای 2006 تا ئێستا ئەندامی دەزگای ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی دیموکراتی کوردستانم.
هەروەها بەرپرسی دەزگای تەتەر بۆ دابەشکردنی چاپەمەنی.
لە 2014 بەڕێوەبەری ڕادیۆی دەنگی کوردستان بوم
بەردەوامم لە پێشکێشکردنی کۆڕ و سیمینار
یەکەم کەسم کە مێژووی شۆڕشی گوڵانم نووسیوەتەوە.[1]