ساڵی1348ی هەتاوی، لە شاری سەقز، لە بنەماڵەیێک سەربە هۆزی فەیزوڵڵابەگی، چاوی بە دنیا هەڵێناوه. تا ڕادەی دیپلۆمی هەر لەم شارە خوێندووە و دوای تەواوکردنی سەربازی لە خوڕڕەماوای لوڕستان، بۆ ماوەی دوو ساڵ بووە بە مامۆستای قوتابخانە لە گوندەکانی ناوچەی ساراڵی دیواندەرە و پاشان لە زانکۆی ئیسفەهان وەرگیراوە و لەوێ لیسانسی مودیرییەتی بازرگانی وەرگرتووە و ئێستا لە سەقز نیشتەجێیه. لە ساڵی 1368ی هەتاوییەوه، لەگەڵ ئەنجوومەنی مەولەوی کوردیشاری سەقز هاوکاری کردووە و وەک ئەندامێکی کارا تیایدا چالاکی نواندووە ویەک دەورەش بەرپرسی ئەو ئەنجوومەنە بووه. چەندین دەورەی فێرکردنی زمانی کوردی بەڕێوە بردووە و ناوەناوەش کلاسی شیعری بووه. سەرەکیترین کاری هونەری هەژانی بابامیری نووسینی شیعره. شیعرەکانیلە گۆڤارەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات بڵاو کردۆتەوه، پەڕتووکێکی بەناوی گوڵبارانکە هەڵگریبەشێک لە شیعرەکانییەتی بەم زووانە ئەکەوێتە بەر دیدەی خوێنەران. کۆمەڵێ چیرۆک و شیعریشی وەرگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی وهەندێکیانی لە گۆڤارەکاندا بڵاو کردۆتەوه، وەک خۆی دەڵێ بە هیوایە کۆیان کاتەوە و لە دەرفەتێکدا و بەجیاواز، وەکوو پەڕتووک لە چاپیان دا. جیا لەوانە گەلێ بەرهەمی لە گۆڤارەکانی : سروە، ئاوێنە.رامان، گۆڤارە خوێندکاری یەکان بڵاوبو وەتەوە، هەروەها لە بواری کۆکردنەوە و لێکۆڵینەوەدا هەندێ کاری بە دەستەوەیە وەک: گۆرانییە فۆلکلۆرییەکان، خورافات، کینایات یا ئیدیۆم.