وەرگیڕ و نووسەری کوردە کە ساڵی
1958 لە گەڕەکی
جەوراواجەوراوا ی شاری
سنەسنە لە بنەماڵەیەکی بەناوبانگدا لەدایکبووە. ڕوحانی خوێندنی خۆی لەبواری کیمیادا تەواو کردووە بەڵام پاش دەرچوون لە زانکۆ زیاتر ڕووی کردووەتە وەرگێڕان و چاپی بەرهەمەکانی خۆی و نووسەرانی دیکە. ئەم نووسەرە لە بەهاری ساڵی
1980 کاری خۆی لە بەشی کوردی چاپەمەنی سروش لە تاران(سەرەڕای دژایەتی بنەماڵەکەی) دەسپێکرد و دوای ئاشنابوون لەگەڵ مامۆستا
هەژارهەژار هاوکارییەکانی لەگەڵ ئەم کەڵە نووسەرە درێژە پێدا.
یەکێک لە کارە گرنگەکانی ماجید مەردووخ ڕوحانی، ساخکردنەوە و چاپی کتێبی
چێشتی مجێورچێشتی مجێور و
هەنبانە بۆرینەهەنبانە بۆرینەی مامۆستا هەژارە. گرنگترین چالاکی ئەم نووسەر و وەرگێڕە، ساخکردنەوەی گەورەترین فەرهەنگی وشەی(کوردی-فارسی) بە هاوکاری
زانکۆی کوردستانی سنەزانکۆی کوردستانی سنەیە کە لە چوار بەرگدا پێشکەش کراوە و بەرگی یەکەمی ساڵی
2009 چاپ کرا.
ماجید مەردووخ ڕوحانی ئێستا لە شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەژی و یەکێکە لە ئەندامانی توێژینگەی کوردستانناسیی زانکۆی کوردستان.
[1]