لە ساڵی 1342 (1963) لە شاری #بۆکان# لە داێک بووە. لە شارە کانی بۆکان و تەورێز دەرسی خویندوە و لە شاری مینسک پایتەختی کوماری بلاروس دیپلۆمی پزشکی لە ساڵ 1995 وەرگرتووه. هەر لە کاتی لاویەوە خولیای کاری نەقاشی و نووسین و وەرگێڕان بووە. لە کاتی خوێندن لە زانستگا دوو فەرهەنگی پزشکی ڕووسی - لاتین، ڕووسی - فارسی ئامادە کردووە و فەرهەنگی بیۆلۆژی ڕووسی بە فارسی نووسیوە کە ئەوانە لە ڕەدەی یەکەمین فەرهەنگ گەلی پزشکی بە زمانی فارسی لە قەلەم دەدرێن. کامەران دەرهێنەری یەکەمین گوڤاری پزشکی بە زمانی فارسی بووە لە شاری مینسک لە ڕووسیەی سپی. ئەم گۆڤارە دوای دەرکردنی دوو ژمارە بەهۆی کۆچ کردنی کامەران بۆ ئەوروپا وەستێندرا.
کارەکانی تری کامەران برێتین لە:
- پەڕتووکی کوردستانی ئەمڕۆ (وەرگەڕاندن لە زمانی ڕووسی بۆ فارسی)
- مەنزومەی کوێرەکان (وەرگەڕاندن لە زمانی ئازەری بۆ فارسی)
- داری یاسەمن (وەرگەڕاندن لە ئازەری بۆ فارسی) چیرۆکی منداڵان
- سەبارەت بە هلیکوباکتر چی دەزانین؟
- داری توس (وەرگەڕاندن لە ڕووسیەوە بۆ فارسی)
- خەباتی ڕزگاریخوازی کورد و هۆیەکانی سەرنەکەوتنی (گوڤاری هاوار)
- کوورتە باسیک لەسەر دادپەروەری کۆمەڵایەتی و ئابووری لە کۆماری بە ڕاست ئیسلامی ئیراندا (گوڤاری هاوار)
- سێکس، سێکسوالیتە و منداڵانی کوردی دەرەوەی وڵات (گوڤاری هاوار)
- ئەنجامەکانی کۆمەڵایەتی و پزیشکی هاوجینس بازی (گوڤاری هاوار)
- فەرهەنگۆکی پزشکی (کوردی - فارسی)
- جلوبەرگی کوردەکانی ئیران و ئێراق (وەرگەڕاندن لە ڕووسیەوە بۆ فارسی)