زاخۆ، شارۆچکەیەکە دەکەوێتە پارێزگای
دهۆکدهۆک لە باشووری کوردستان.
زاخۆ شاریکی بازرگانی گرنگە چونکە لەنێوان سنووری باشوور و باکووری کوردستاندا و خاڵی سنووری ئیبراھیم خەلیلی تێدا ھەڵکەوتووە، ئەو شارە بە ھۆی جوانیکەی نازناوی (زاخۆیا دەلالی) لە خۆ ھەڵگرتووە و ساڵانە گەشتیارێکی زۆر لە دەرەوەی ھەرێمی کوردستان و لە ناوچەکانی تری ئێراق ڕووی تێدەکەن.
ناو
-ھەندێک لە زمانناسان پیان وایە زاخۆ واتای ھێز و تواناییە و بە ناوی چیای زاخەوە ناونراوە.
-ھەندێکی تر پێیان وایە کە سەرکردەی زەینەفۆن بە ناوی زاخاریۆس بەو ناوچەیە تێپەڕ بووە و بۆیە ئەو ناوچەیە ناونراوە زاخا بەپێی تێپەڕبوونی کات ناوەکە گۆڕانکاری بەسەردا ھاتووە و بووە بە زاخۆ،
-بۆچوونێکی تریش ھەیە کە زمانناسان خستوویانەتەڕوو ئەویش ئەوەیە کە ڕەچەڵەکی ناوی زاخۆ دەگەڕێتەوە بۆ وشەی ئارامی سریانی (زاخۆسا/زاخوثا) کە واتای سەرکەوتنە.
ناوی زاخۆ، یان زاخۆتا، لە زمانی سریانیدا، بە واتای سەرکەوتن دێت، کە دەشێت ھێمایەک بووبێت بۆ زاڵ بوونیان بەسەر ئیسرائیلییەکان. ھەروەک ڕێژەیەکی بەرزی دانیشتووانی زاخۆ، تا سەرەتاکانی درووستکردنی دەوڵەتی ئێراقیش، ھەر جوو بوون. گوایا ناوەکە لە (زاخۆتا)ی ئارامییەوە ھاتووە، بە واتای (سەرکەوتن). واتا شوێنەکە دەبێت مەیدانی سەرکەوتنی لەشکرێک بووبێت، بە سەر دوژمنانیدا. یان ئاشوورییەکان، وەک سووکایەتی کردن بە دیلە جووەکانی ژێر دەستەیان، ئەم ناوەیان لە شوێنی بە زۆر نیشتەجێ کردنیان ناوە.
مێژوو
شاری زاخۆ بۆ سەدان ساڵ، شوێنی گردبوونەوەی ئەو جووانە بووە، کە ئاشوورییەکان لە شاری ئورشەلیم، بۆ کوردستانیان ڕاگواستن.
لە دەقەکانی تەوراتیشدا، ئاوا ئاماژە بۆ ئەو ڕووداوە کراوە: (لە ساڵی حەوتەمی ھۆشەع دا، پاشای ئاشوور، سامیرەی گرت. ئیسرائیلییانی بۆ ئاشوور ڕاگواست و لە ھەلا و سەر خاپور و ڕووباری گوزان و شارەکانی ماد، نیشتەجێی کردن). لێرەدا بەڕوونی دەردەکەوێت، کە لە دەوروبەری ساڵی 720پ.ز، جووەکان بۆ یەکەمینجار لە مێژووی مێزۆپۆتامیادا، ڕاستەوخۆ لە کوردستان نیشتەجێ کراون، بێگومان ئەمەش زۆر پێش دیلییەتی بابل بووە. بە گومانی زۆر، دیلانی جووی سامیریی، لە چەند شوێنێکی کوردستان، بڵاوکراونەتەوە. بەشێکی گرنگیان، لە (زاخۆ) نیشتەجێ کراون.
تا دەرکرانی جووەکان لە ساڵانی پەنجای زاینیی، ئەوان ھێشتا ڕێژەیەکی دیاری دانیشتووانی شاریان پێک دێنا، ھەروەک چەندان گوندیشیان ھەبوو. زاخۆ تەنیا شارێکی باشووری کوردستان بوو، کە تا ڕاگواستنی جووەکان، ڕابین کاروباری سینەگۆگ، یان کەنیشت و کۆمەڵگەی جووانی بەڕێوەدەبرد.
لە ساڵی 1910ز، لە (4000) کەسی دانیشتووانی شار، نیوەیان (2000) جوو بوون. ھەزاریان کلدانی و ھەزاریشیان کورد. ئێستا زۆرینەی دانیشتووانی زاخۆ کوردن. ژمارەیەکی کەم کلدانی و چەند بنەماڵەیەکی ئەرمەنییشی تێدایە.
بەشێک لە بەڵگە مێژووییەکان سەلماندوویانە کە لە ساڵی
1779 یەکەمین ڕەبەن و مژدەھێنەری کریستیان بە ناوی دۆمینیکی سۆلدینی لە زاخۆ نێژراوە، ھەتا ساڵی پەنجاکانی سەدەی ڕابردوویش کریستیانەکان سەردانی گۆڕەکەیان دەکرد، گۆڕەکەی وەکوو مەزارگای لێھاتبوو و کریستێدانییەکان بە شوێنێکی پیرۆزیان دادەنا.
دانیشتوان
لە ساڵی 1910ز، لە (4000) کەسی دانیشتوانی شار، نیوەیان (2000) جوو بوون. ھەزاریان کلدانی و ھەزاریشیان کورد. ئێستا زۆرینەی دانیشتوانی زاخۆ کوردن. ژمارەیەکی کەم کلدانی و چەند بنەماڵەیەکی ئەرمەنییشی تێدایە.
ژمارەی دانیشتوانی زاخۆ بەپیی کۆتا سەرژمێرییەکانی ئێراق 350٫000 کەس بوون، دانیشتوانی ئەم شارە کوردن و بە شێوەزاری کرمانجی و بادینی قسە دەکەن، زۆرینەی دانیشتوانەکەی پەیڕەوی ئایینی ئیسلامن لەسەر ڕێبازی سوننەن، ژمارەیەک لە پەیرەوانی ئایینی مەسیحی و ئێزیدی و کاکەیی لە چەند گوند و ناوچەیەکی ئەو شارە بوونیان ھەیە.
[1]