• ساڵی 1924 زایینی لە گوندی زەڵمی بناری
هەورامانهەورامان لە دایکبووە، ساڵی 1934 ز چۆتە حوجرە و لە هەمان شوێندا لەسەر دەستی ژمارەیەک مامۆستا و مەلا ئێراق و ئێران، زانستەکانی (نحو، صرف، المنطق، البلاغة، ڕیاضیات، الفلکیات) ی خوێندەوە.
• ساڵی 1946 دا ئیجازەی زانستی وەرگرتووە.
• ساڵی 1964 پلەی ماجیستێری لە شەریعەی ئیسلامیدا بە دەست هێناوە.
• ساڵی 1971 پلەی ماجیستێری لە فقە المقارن لە زانکۆی ئەزهەر وەرگرتووە.
• ساڵی 1973 پلەی ماجیستێری لە یاسادا لە زانکۆی قاهیرە وەرگرتووە.
• ساڵی 1975 پلەی دکتۆرای لە فقە المقارن دا بە پلەی امتیاز لە زانکۆی قاهیرە وەرگرتووە.
• لە پاش ساڵی 1975 ەوە لە کولێژی قانون لە زانکۆی موستەنسریە و زانکۆی بەغدا و زانکۆی نەهرەین و پەیمانگای قەزائی وانەی وتۆتەوە.
• ساڵی 1987 لە زانکۆی بەغدا پلەی پڕۆفیسۆری پێبەخشراوە.
• ساڵی 1990 پلەی استاذ المتمرس ی پێبەخشراوە.
• ساڵی 1992 خەڵاتی (هێما نیشانەی زانستی) پێبەخشراوە.
• ساڵی 2005 بڕوانامەی دکتۆرای لە یاسادا لە زانکۆی ئەزهەر وەرگرتووە.
• خاوەنی زیاتر لە 50 پەڕتووکە لە بوارەکانی یاسا و شەریعەت و فیقە و.. تاد، لەوانەش (اسباب اختلاف الفقهاء، المفعولیةالجنائیة فی الشریعة الاسلامیة، اصول الفقە الاسلامی، الصلە بین المدخل و القانون، حکم الاحکام القران، المنطق القانونی، فلسفة الشریعة، نهج القران...) ، پەڕتووکەکانی لە زانکۆکانی ئێراقو مالیزیاو ئەندەنووسیاو ئوردون، وەک پڕۆگرامی خوێندن بە کار دەهێنرین.
• خاوەنی زیاتر لە 100 لێکۆڵینەوەیە لە بواری شەریعەت و یاسادا، یەکەم کەسە لە ئێراقدا توانیویەتی بەراوردی نێوان یاسا و شەریعەتدا بە وانە وتنەوە بکات.
• چەندین قوتابی لە وڵاتانی مالیزیا و ئەندەنووسیا و ئوردن و بەریتانیا و...هتد هەبووە.
[1]
سەرلەبەیانی 04-06-2016 لە هەولێر کۆچی دوایی کردووە.