ناوی تەواوی: ئیسماعیل ئایگون
گۆرانیبێژ و ئاوازدانەر و ژەنیار
لە ڕۆژی 23/9/1955 لە گوندی سۆری پارێزگای ڕحای باکووری کوردستان لەدایکبووە.
لە ساڵی 1974 دەستی بەچالاکی هونەری کردووە.
زیاتر لە 25 ئەلبۆمی پێشکەش کردووە.
بەهۆی شۆڕشگێڕی و هەڵوێستە سیاسییەکانییەوە لە میدیاکاندا زۆر ناوی لێدەنرێت.=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:25%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2009/3021/0009.JPG=KTML_ImageCaption_Title=شڤان پەروەر و گوڵستانی هاوژینی=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=شڤان پەروەر و گوڵستانی هاوژینی=KTML_ImageCaption_End=
لە تەمەنی گەنجییەوە دەستی کردووە بە گۆرانی وتن.
لە ساڵی 1976بەهۆی مەترسیی دەستبەسەرکردنی لەلایەن حکوومەتی تورکیاوە وڵاتی بە جێهێشتووە و چوەتە وڵاتی ئەڵمانیا.
لە ساڵی 2004 لە ئەڵمانیا ڕێکخراوی کولتوریی نێونەتەوەیی شڤان پەروەری دامەزراندووە.
لە ساڵی 2004 لە ئەلبومی (من بێریا تە کریە) ، خەڵاتی گرنگترین مۆسیقای فەڕەنسا لە بەشی مۆسیقای جیهاندا بردۆتەوە.
لە ساڵی 2009 داوای لێکراوە لە کردنەوەی کەناڵی TRT6 بەشداری بکات، بەڵام قەبووڵی نەکرد.
کۆمەڵێک بەرهەمی هەیە، لەوانە:
- گۆڤەندا ئازادیخوازان، 1975
- هەڤاڵێ بارگرانم، 1976
- هەرنە پێش، 1977
- ئەی فەرات، 1978
- کینە ئەم، 1979
- های دل، 1980
- گەلێ من ڕابە، 1981
- ئاگری، 1982
- بلبلۆ / فەرزێ، 1983
- دۆتمام، 1985
- لێ دیلبەرێ، 1986
- #هەڵەبجە#، 1988
- خەونا من / قاسملۆ، 1991
- زەمبیلفرۆش، 1992
- یا ستار، 1995
- نازێ، 1996
- هێڤیا تە، 1999
- ڕۆژ و هەیڤ، 2000