ناو: ئاکۆ
نازناو: ئاکۆ ئاکۆیی
ساڵی لەدایکبوون: 1966
شوێنی لەدایکبوون: #ئاکۆیان# - #ڕواندز#
$ژیاننامە$
• لە نیسانی 1966 لە گوندی (ئاکۆیان) ی سەربە شارۆچکەی ڕواندز لە دایک بووە.
• لە ساڵی 1974پۆڵی سێیەمی سەرەتای بووە بەهۆی هەلگیرسانی شەڕی نێوان شۆڕشی ئەیلول و حکومەتی ئێراق خانەوادەکەیان ئاوارەی ئێران بووینە لە ئۆردوگای (بەهرام) نزیک شاری شوش نیشتە جێ بووینە پاش نسکۆی شۆڕشی ئەیلول بە مەبەستی گەڕاونەوە بۆ باشووری کوردستان و زێدی خۆیان لە 1975 ئێران جێدەهێلن و دەگەڕێنەوە بەڵام حکومەتی ئێراق لە بڕی ئەوەی بیانگێرێتەوە بۆ کوردستان دووریان خستوونەتەوە بۆ باشوور و لە شارەدێی (نەسر) ی سەر بە پارێزگای (ناسریە) بە زۆرەملێ نیشتەجێ دەکرێن ، هەر لەوێ لە ساڵی 1976 دوو برای دەگەرێنەوە کوردستان و پەیوەندی بە شۆڕشی نوێوە دەکەن ، لە بەهاری ساڵی 1977 ڕێگایان پێدراوە بگەرێنەوە کوردستان، دەگەرێنەوە ڕواندز و ماوەیەک دەزگا ئیداریەکان ناهێلن بگەرێنەوە گوندەکەیان (ئاکۆیان) لە ڕواندز نیشتەجێ دەبن و پاشان دەچنەوە گوندەکەیان ، سێ ساڵ خوێندنی بە فیرۆ دەچێت ، بە ناچاری دیسان لەپۆڵی سێیەم درێژە بە خوێندن دەدات .
• لە بەر ئەوەی برایەکی پێشمەرگە بووە لە ساڵی 1977 وەکوو سەدان خێزانی تری پێشمەرگە دایک و باوکی دەستگیر دەکرێن و بۆ ماوەی سالێک لە (هیت ) زیندانی دەکرێن باوکی لەوێ نەخۆش دەکەوێت کە ئازادیش دەکرێن هەر نەخۆش بووە پاش ماوەیەک بەهۆی نەخۆشییەکەیەوە لە 1978 کۆچی دوایی دەکات .
• لە سەرەتای ساڵی 1981 پەیوەندی بە ڕێکخستنەکانی ( ناوچەی ڕواندزی حزبی سۆسیالستی کوردستان) ەوە دەکات .
• لە نەورۆزی ساڵی 1982 و 1983 یەکێک بووە لە ڕێکخەرانی ئاهەنگی نەورۆز لە گوندەکەیان کە جەماوەرێکی زۆری ناوچەکە تیا ئامادەبوو .
• لەبەر بارودۆخی سیاسی ئەوسا تەنیا توانیویەتی تا پۆڵی سێیەمی ناوەندی بخوێنێت .
• لە 08-04-1985 پەیوەندی بە هێزی پێشمەرگەی (حزبی سۆسیالستی کوردستان) ەوە کردووە و لە دەڤەری بارزان .
• لە سەرەتای هاوینی 1985 لە گەل بەرپرس و فەرماندە و کادیر و پێشمەرگەکانی هەردووک لقی #هەولێر# و #دهۆک# چووتە سەرکردایەتی حزبی سۆسیالیستی کوردستان لە گوندی ( شوشان ) ی نزیک لۆلان کە لەوێ زۆربەی سەرکردە و فەرماندە و کادیرەکانی حزب کۆ ببونەوە بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێو خۆی حزب.
• لە پایزی ساڵی 1985 لە دەڤەری #ئامێدی# بە نهێنی بۆ کاری حزب بە ڕێگای ئامێدی و دهۆک دەچێتە هەولێر .
• لە 12-12-1985 کە بەشێک لە سەرکردە و فەرماندەو کادیر و پێشمەرگەی (حزبی سۆسیالستی کوردستان) هەڵوێستیان وەرگت و (حزبی سۆسیالستی کوردستان ئیتجاهی دیموکراتی شۆڕشگێر پاشان حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان) یان دامەزراند ئەو بە گەل ئەو ڕەوتە نوێیە کەوتووە.
• یەکەم بەرهەمی کە هۆنراوەیەک بووە بە ناونیشانی (ئێوارەیەکی پەمەیی) لە گۆڤاری (پێشکەوتن ژمارە 5ی ساڵی 1988) کە لە شاخ دەردەچوو بڵاوبووەتەوە .
• لە ژیانی پێشمەرگایەتیدا بەشداری چەندین نەبردی و داستانی کردووە وەک (داستانی ترپەسپیان 27-10-1986 لە دەشتی هەولێر و داستانی شیلادزێ /5/1988 )
• لە ساڵی 1990 بە نهێنی لە گەل کۆمەڵێک گەنج لە ڕواندز بڵاوکراوەیەکیان بە ناوی ( بەرنامە ) دەر دەکرد کە دوو ژمارەی لێدەرچوو پاشان بە فۆرمێکی ترو جیاوازتر گۆڤارێکیان بە ناوی (قەڵا) بە نهێنی لە سەرەتای ساڵی 1991دەرکرد و تا ساڵی 1992 بەردەوام بوو (10ژمارەی ) لێدەرچوو ئەو یەکێک بوو لە دەستەی نووسەرانی.
• هەر لە سەرەتای ساڵی 1991 لەگەڵ (5 گەنجی ڕواندز) بە نهێنی ڕێکخراوێکی لاوانیان دامەزراند بە ناوی (بزوتنەوی لاوانی کوردستان ) و چەند چالاکیێکی هۆشیارانەیان ئەنجام داوە .
• ئەندامی سەرجەم کۆنگرە و کۆنفرا نسەکانی حزبی زەحمەتکێشان بووە جگە لە کۆنفرانسی یەکەم .
• لە چەندین گۆڤار و ڕۆژنامە و وێب سایت نووسین و بابەتی بڵاوکردۆتەوە .
• ئەندامی (کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی کوردستان) و (سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان) ە ..
• لە ساڵی 2002 کۆمەڵێک شیعری چاپکردووە بە ناونیشانی (ئەی جوانی با ئەم زەمەنە بەسەر بەرین) .
• لە ساڵی 2023 پەڕتووکێکی بە ناونیشانی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان مێژوویێک لە خۆڕاگری چاپکردووە. [1]