ناو: فاتمە
نازناو: هیوا
ناوی باوک: حسێن پەناهی
ساڵی لەدایکوون: 1980
شوێنی لەدایکبوون: #سنە#
$ژیاننامە$
=KTML_Bold=لە زمانی خۆیەوە:=KTML_End=
ساڵی 1980ی لە شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەدایکبووم.
هەر لە منداڵیمەوە خولیاو هۆگری ئەدەبیات بووم. هەر لە سەردەمی منداڵیمەوە ئەو خۆشەویستییەم بۆ ئەدەبیات بەرچاو بووە، مامۆستاکانم چەندین جار هانیان دەدام و لەو بوارەشدا بەردەوام پشتیوانم بوون. یەکەمجار لە پۆلی 5 ی سەرەتایی بە پەرتووکێکی کوردی ئاشنا بووم کە ئەویش دیوانی مامۆستا قانع بوو. دیوانەکەی ناوبراو زیاتر هانیدام کە بکەومە خولیایی پەیداکردنی پەرتووکەکانی دیکەی کوردی. پاشان بە بەرهەمەکانی شاعیری نەتەوەیی مامۆستا عەبدوڵڵا پەشێوە ئاشنا بووم، ئیتر بەڕاستی هەستی نەتەوایەتیی و کوردایەتیم چووە ئاستێکی زۆر سەرەوەترەوە. ئەوجار دەستمکرد بە نووسینی هەڵبەستی کوردی، یەکەمین شیعری کوردیم لە ساڵی 1373 ئێرانی لە گۆڤاری سروە بڵاوکردەوە، ئیدی هەمیشە بەرهەمەکانم لە ڕێگەی گۆڤاری سروە بڵاو دەکردەوە تا کاتی هاتنە دەرەوەشم هەر هاوکاری بەردەوامی گۆڤاری سروە بووم. هەروەها بە مەبەستی درێژەپێدان بەچالاکی ئەدەبی، بووم بە ئەندامی ئەنجوومەنی مەولەوی کورد. لە ڕێگەی چالاکیم لەو ئەنجوومەنەدا توانیومە لەگەڵ زۆر کەسایەتی ئەدەبی ونووسەری کوردستانی وەک جوانمەرگان ژیلا حسێنی و مارف ئاغایی. هەروەها جەعفەری قازی، سەرتیپ مەنسووری و دەیان نووسەری دیکە ئاشنا بووم.
دواجار بەهۆی فشاری دەزگاکانی داپڵۆسێنەری ڕێژیم لە ساڵی 1378 بە ناچاری ڕۆژهەڵاتی کوردستانم بەجێهێشت و لە باشووری کوردستان گیرسامەوه.
ئێستاش نزیک بە 10 ساڵە لە وڵاتی یۆنان دەژیم و لەم وڵاتەدا زانکۆی باڵای زانستە سیاسی وکۆمەڵایەتییەکانم خۆێندووەو ماستەرم وەرگرتووە، لەم تازەیەشدا دوکتۆرام لە بواری (زانستە سیاسیی وکۆمەڵایەتییەکان) وەک بەراورد لەسەر کۆمەڵناسی نەتەوەکان لە ئەفسانەکاندا وەرگرتووە، هەنوکە وەک مامۆستای زانکۆ لە زانکۆی پانتۆین کار دەکەم و هەفتەی 2 ڕۆژیش لە ڕادۆێی یونان بەشی نێۆدەوڵەتی بە زمانی یونانی بەرنامە پێشکەش دەکەم.
بە زمانەکانی کوردی، یونانی، ئینگلیزی لە گۆڤار و ڕۆژنامەکانی کوردستان و یونان بەرهەمی نووسین و لێکۆڵینەوەو وەرگێڕانم بڵاوکردووەتەوە.
ئەم بەرهەمانەی خوارەوەیشم چاپ کراون:
1.کۆمەڵێک لە شیعرەکانم لەژێر ناو (ڕازەکانی بەفر) #هەولێر#
2. شێوەکانی هەڤپەیڤین: وەرگێڕان هەولێر
3. پرۆمیتا (خودای ئاگری) ، دەقی تراژیدیا لە یۆنانییەوە بۆ کوردی، 2007 #سلێمانی#
4. پۆلیتیکا ئاریستوتەلیس، وەرگێڕان لە یۆنانییەوە بۆ کوردی، 2007 سلێمانی
5. ڕازەکانی بەفری، لە کوردی بۆ یۆنانی، 2008 ئاتینا، کە 2 جار چاپکراوە
6. لێکۆڵینەوەیەک لەسەر بنەماکانی دەسەڵاتی دەسپیتیزم لە ڕۆژهەڵاتدا، یۆنان 2008
7. ئامادە بۆ چاپ. مرۆڤێکی خۆڵەمێشی شیعری کوردی.
تێبینی:
ئەندامی کۆمیتەی پەیوەندییەکانی نێودەوڵەتی حیزبی سوسیالدیمۆکراتەکان، هەروەها یەکێکم لە کەی ئی دی ئی.KEDE بەرپرسانی
ناوەندی لێکۆڵینەوە بۆ ئاشتی، ژنان، ئەندامی ڕێکخراوی نووسەرانی تاراوگەی
(exiled writers) بەریتانیام
ساڵی 2009 زانکۆی ئەدەبیاتی یۆنانی لە شاری نیۆرک نامەیەکی شیعرەکانمیان وەک بەرهەمێکی گرنگی ئەدەبی هەڵبژاردوە بۆ خۆیندنی خوێندکاران، بێجگە لە زمانی یۆنانی بە زمانەکانی ئینگلیزی، فەرەنسی و فیلیپینی شیعرەکانم وەرگێڕدراونەتەوە.