قەرەهەنجیر، شارەدێیەکە سەربە شاری
کەرکووککەرکووکی، باشووری کوردستان، کەوتووەتە سنووری ناوچەی ماددەی 140ی دەستووری ئێراقەوە (ناوچە جێناکۆکەکان).
لە ڕووی جوگرافییەوە، وەک گوند، لە باکوورەوە ھاوسنوورە لەگەڵ گوندی
جڵفەجڵفە، لە باشوورەوە لەگەڵ گوندی
خاڵۆ بازیانیخاڵۆ بازیانی، لە ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ شارۆچکەی
چەمچەماڵچەمچەماڵ، لە ڕۆژاواوە لەگەڵ گوندی
چیمەنی بچووکچیمەنی بچووک لە پاش شاڵاوی ئەنفال ئەم گوندە خاپوورکرا، لە دوای ڕزگارکردنی ئێراق لەژێر دەستی ڕژێمی بەعس لە ساڵی 2003دا ئەم گوندە ئاوەدان کرایەوە.
ناو
ناوی ئەم شارەدێیە لە ناوەندەکەیەوە وەرگیراوە کە شارەدێی قەرەھەنجیرە. سەرەتا کە ئەم شارەدێیە درووستکرا ناوی (ناحیة الربیع) بوو.
بەناوبانگە بە باخەکانی کە جوانترین جۆرەکانی ھەنجیر بەرھەم دەھێنن، بەتایبەتیی ھەنجیری ڕەش، قەرە لە زمانی تورکیدا بە واتای ڕەش دێت، وشەی قەرەھەنجیر لێکدراوی دوو وشەی قەرە+ھەنجیر کە یەکیان کوردییە و ئەوی تریان تورکییە.
لە کۆندا پێیان وتووە (خان جاڕ)
جوگرافیا
شارەدێی قەرەھەنجیر ھاوسنوورە لەگەڵ:
لە باکوورەوە شارەدێی شوانشوان.
لە باشوورەوە شارەدێی لەیلانلەیلان.
لە ڕۆژھەڵاتەوە شارەدێی ناوەندی شارۆچکەی چەمچەماڵ، شارەدێی شۆڕششۆڕش و شارەدێی تەکییەی جەباریتەکییەی جەباری .
لە ڕۆژاواوە شارەدێی ناوەندی شاری کەرکووک.
ڕووبەر
ڕووبەری ئەم شارەدێیە (752کم2)یە لە (7٫2٪) پارێزگای کەرکووک پێکدەھێنێت و (22٫7٪) شارۆچکەی کەرکووک پێکدەھێنێت.
لە ڕووی ڕووبەرەوە لە ئاستی (یەکەم)ە لە حەوت شارەدێی شارۆچکەی کەرکووکدا.
دانیشتووان
دانیشتووانی ئەم شارەدێیە لە کورد پێکھاتووە، بە پێی پێشبینی دەستەی ئاماری وەزارەتی پلاندانانی حکوومەتی ئێراق بۆ ساڵی 2021 دانیشتووانی ئەم شارەدێیە (13، 217)کەسە. لە (0٫7٪)ی دانیشتووانی پارێزگای کەرکووک و (1٫11٪)ی دانیشتووانی شارۆچکەی کەرکووک پێکدەھێنێت.
لە ڕووی دانیشتووانەوە لەسەر ئاستی (شەشەم)ە لە حەوت شارەدێی شارۆچکەی کەرکووک.
مێژوو
مێژووی ئەم شارەدێیە زۆر کۆن نییە لە ساڵی 1977دا ھاتووەتە کایەوە، بە ناوی شارەدێی ئەلڕەبیع، بەڵام دوای پڕۆسەی ئازادی ئێراق، ناوی شارەدێکە بووە شارەدێی قەرەھەنجیر.
لە سەردەمی کۆماریدا (1958 -1990)دا
سەردەمی ئینگلیز و پاشایەتی چل ساڵی خایەند، تێیدا پەیکەری کارگێڕی یەکە کارگێڕییەکانی دەوڵەت جێگیرکرایەوە و زۆربەی گۆڕانکارییە کارگێڕییەکانی بە مەبەستی کارگێڕی بوو. لە ڕێکەوتی 14-07-195814-07-1958 دا سەردەمێکی نوێ لە ئێراقدا دەستی پێ کرد، سیستەمی پاشایەتی گۆڕدرا بە کۆماری، لەم سەردەمەدا زۆرترین گۆڕانکاری لەم وڵاتەدا ئەنجامدرا، لە بواری فکری و سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی. ئەم گۆڕانکارییانەش ڕاستەوخۆ ڕەنگدانەوەی بە سەر بواری کارگێڕیدا ھەبوو، زۆرترین ڕەنگدانەوەشی لە لیوای کەرکووکدا ھەبوو، بۆیە زۆرترین گۆڕانکاری کارگێڕی تیایدا ئەنجامدرا.
ئەم سەردەمە پڕە لە گۆڕانکاری سیاسی، حکومی عەبدولکەریم قاسمعەبدولکەریم قاسم (5) ساڵ، نەتەوە پەرستەکان بە سەرکردایەتی (عەبدولسەلام عارف)، دواتر براکەی (عەبدولڕەحمان عارف) (5) ساڵ، دەسەڵاتی بەعسییەکان لە دوو قۆناغدا، (ئەحمەد حەسەن بەکر) (1968 -1979) و سەددام حسێنسەددام حسێن (1979 -2003). کاریگەریی ئەم فرە دەسەڵاتە و دەست تێوەردانی وڵاتانی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی لە سیاسەتی ئێراق، لەسەر گۆڕانکارییە کارگێڕییەکان بە زەقی دەردەکەوێت، زۆربەی زۆری ئەو گۆڕانکارییانە سیاسی بوو، ئامانجی لەناوبردنی بزووتنەوەی سیاسی کوردستان بوو، گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچە ستراتیژییەکان بوو، بەتایبەت ئەوانەی دەوڵەمەند بوون بە سامانە سرووشتییەکان.
لەنێوان ساڵانی (1977-1986)دا
بە فەرمانی کۆماری ژمارە (652) لە 03-11-197703-11-1977 دا، (21) کەرتی شارەدێی قەرەحەسەنقەرەحەسەن و (9)کەرتی شارەدێی شوان دابڕێنران بۆ ھێنانە کایەی شارەدێی ئەلڕەبیع و ناوەندەکەی گوندی قەرەھەنجیرە و بە شاری کەرکووکەوە گرێدران.
بە فەرمانی کۆماری ژمارە (232) لە 06-05-197906-05-1979 دا، کەرتێکی شارەدێی ناوەندی شارۆچکەی چەمچەماڵ بە شارەدێی ئەلڕەبیعەوە بەسترا.
لەنێوان ساڵانی (1987-1990)دا
بە فەرمانی کۆماری ژمارە (321) لە 11-06-198711-06-1987 دا، شارەدێکانی (قەرەحەسەن، شوان، یایچی، ئەلڕەبیع و ئەلقودس)ی سەربە پارێزگای کەرکووک ھەڵوەشێنران.
لە دوای ساڵی 2003وە
دوای پڕۆسەی ئازادی ئێراق گوندەکانی ئەم شارەدێیە کە لە شاڵاوی ئەنفال دا وێران کرابوون، سەرلەنوێ ئاوادان کرانەوە و شارەدێکەش پێکھاتەوە بە ناوی شارەدێی قەرەھەنجیر.
دانیشتووانی ئەم شارەدێیە سەرجەمیان کوردن. ژمارەی دانیشتووانی ئەم شارەدێیە 13 هەزار و 217 کەسە.
[1]