سەرنووسەری گۆڤاری تەنزئامێزی #سیخورمە# و نووسەری سیناریۆکانی #بەرنامەی بەرنامە#یە.
ناو:شێرکۆ عەبدوڵڵا ڕەشید
دەرچووی کۆلیژی پزیشکی زانکۆی موسڵ
پەیوەندی بە ئەلقەکانی کۆمەلەی مارکسی لینینییەوە: هاوینی 1973
رێکخەرەکانم: هیوای ڕەئوفی عەلییە فەندی، ئاسۆ ڕەئوف، محمد فتح اللە، جەمالی زەرەنگەر، شەهید شوانی ژنبرای کاک نەوشیروان، مامۆستا صدیق دهۆکی، ماوەیەک کاک ئارام لە ماڵی ئێمە حەشاردرا پێشمەرگایەتی :تیپی 78 ی کاروخ,سەرتیپ شەهید ڕەحمان سەیدا
سالانی خوێندکاریی:بەشداریکردن لە زوربەی چالکییە ئەدەبی و نیشیمانییەکاندا
نموونە: یادی دووسەد ساڵەی سلێمانی، شیعری هەنگاوێک بۆ هەورازەکە
لە ڕاپەڕیندا لە گەڵ دەستەیەک پێشمەرگەی ئاڵای شۆڕش گەڕاومەتەوە(حەیدەری برای هاوڕێ جەبار)
بەشداربووم لە کاری پزیشکی و چالاکی ئەدەبی.
لەگەڵ مامۆستایان شێخ حەسیب و محمد فریق حسن و خالید دلێر و کەژاڵ ئەحمەددا هەڵبژێردراین بۆ دەستەی کاتیی یەکێتی نووسەران
گۆڤاری دیموکراسیمان لە گەڵ مامۆستا بەهادین نوری و کاک بەکر حەسەن و مامۆستا حەمە فەریق دامەزراند لە سەرەتای نەوەدەکاندا بۆ ڕەخنە گرتن لە حوکمداریی بەرەی کوردستانی و سیاسەتی ئەوکاتی حیزبەکان
پێشتر لەشاخ و لە شار بە ناوی ئاشکراو نهێنی بابەتی ئەدەبی مقاوەمەتم بڵاوکردووەتەوە
هاوسەرەکەم ئەمیرەی کچی حەمەومین ئاغایە دەرچووی زانکۆی سلێمانی و پێش من پەیوەندی کردووە بە ڕیزەکانی کۆمەڵەوە
کاک عومەری سەید عەلی و دڵگیرخانی خێزانی کاک سالار عزیز و شەهید هیوا عبدالغفور و چەندین کەسی تر هاوڕێی ڕێکخستنی بوون
هەموو قۆناغەکانی سەختی ئەو ڕۆژگارە پێکەوە بووین.
دایکم و برام لەسەر من زیندانی کران
دایکم دوو ساڵ خرایە زیندانەوە لە باشووری عیراق و دواتر بە نەخۆشییەک مرد کە لە زیندان تووشی بوو.
خۆم لە دەرفەتی تەواوکردنی خوێندن بێ بەش بووم و دوای ڕاپەڕینیش بە بیانووی تەجاوزی تەمەنەوە نەیانهێشت من و هیچ کام لە هاوڕێ پزیشکە پێشمەرگەکانم دکتۆر بخوێنن(یەکێتی نەیهێشت تا بیسەلمێنێت زۆر یاسا پەرستە)
ساڵی 94 چوومەوە سەر کاری دکتۆری.
کاک دکتۆر نەوزاد ساڵح کە لە ئێران ئەویش ئاوارە بوو، لەو سەردەمە سەختەدا بێ کادیر و بوجە و بینا کردیان بە سەرۆکی تەندروستی سلێمانی.لوتفی نواند و بوومە هاوکارێکی بچوکی لە کاری ئیداری و ئیعلامیدا
بە تەدەروج پلەکەم بەرز بووەوە و چوومە بەشی هونەری
واتە حیزب منی نەکرد بە هیچ هەتا ڕووداوی سیو یەکی ئاب
هەر لەو ماوەیەدا لەگەڵ چەند نووسەرێک و هونەرمەندێکدا ویستمان گۆڤارێکی ڕەخنەگری ساخیر دابمەزرێنین، کاک مەلا یاسین و کاک مەحمود ڕەزا شایەتن کە نە مامجەلال نە کاک نەوشیروان هیچییان یارمەتییان نەداین، بگرە ویستیان پەشیمانم بکەنەوە
لە ڕۆژانی شەڕی ناوخۆدا هەم لە تەندروستی و هەم لە ڕاگەیاندن زیاتر لە توانای خۆم خزمەتی ڕێبازەکەم کردووە.
رووداوەکانی سی ویەکی ئاب وەرچەرخانێکی گەورەی تیا دروست کردم
کە گەڕاینەوە جارێکی تر ماڵەکەمان تاڵان کرابوو، وەک چۆن پێشتر بەعس ماڵەکەمانی حیجز کرد و فەوتا.
بیرۆکەی دروستکردنی دەزگای خاک لای هێرۆخان بووبووە بڕیار و منی لەگەڵ هونەرمەندان ئاکۆ غەریب و زاهیر سدیق و کاک خەڵات عومەر کۆکردەوە بۆ جێبەجێکردنی ئەو پرۆژە ڕۆشنبیرییە ئیعلامییە کە سەرەتای 1997 دەستی پێکرد و پێش هەموو کەسانی سەربەخۆ ئێمە ڕەخنەو و بیرکردنەوەی دەرەوەی حیزبایەتێمان داهێنا.گۆڤاری سیخورمە و بەرنامەی بەرنامە سالانێکی زۆر پێخۆری هونەری و ڕۆشنبیریی کوردیی بون
لە سەر ئاستی پیشەییش کە دوو ئیدارەیی دروست بوو، له سەر تەکلیفی کاک فەوزی ڕەشید و کاک سەعدی پیرە قبوڵم کرد ببمە بەرێوەبەریی گشتی کاروباری تەندروستی لە دیوانی وەزارەتی ئەملا، بەڵام سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران لغایة فی نفس يعقوب فه ڕمانەکەی لە چەکمەجەیەکدا دووساڵ شاردەوە و هەر بە مووچەی بەڕێوەبەر کارم دەکرد
دواتر لەسەرەتاکانی 2001 ا بە فەرمان و تەکلیفی کاک دکتۆر یادگار بووم بە بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی سلێمانی
نەخۆشخانەی هیوا، سەنتەری چارەسەرکردنی دڵ، بەشی چاندنی مۆخی ئێسقان، تاقێگەی ناوەندی، تاقیگەی هاوسەرگیریی، سەنتەری کۆئەندامی هەرس، بەشی نەشتەرگەریی مناڵان، دروستکردنی نەخۆشخانەی فریاکەوتن، نەخۆشخانە و وەرشەی ئێمێرجینسی، سەنتەری چارەسەری تیشک، نۆژەنکردنەوەی هەردوو نەخۆشخانەی مناڵبوون و جمهوری، سەنتەری تیشک، سيستمی خەفارەت لە بنکەی تەندروستی گەڕەکەکاندا و زۆر پرۆژەی تر لەسەردەمی مندا و بە هاوکاری هاوڕێ و لێپرسراوەکانم هاتوونەتە دی
کاتێکیش ویستم خانە نشین ببم، کاک عيماد ئەحمەد که ئەوکاتە جێگری سەرۆک وەزیران بوو وتی جارێ بۆ تۆ زووە خانەمشین بیت، نه قڵت ئەکەم بۆ نووسینگەکەم لە سلێمانی بە پلەی برێکاری وەزیر، .فەرمانەکەم ڕەسمی یە.مەڕسومە و ئیمزای سەرۆکی هەرێمی لەسەرە
مافێکی شایستەی خۆمە، بە شەهادە و ماوەی خزمەت و چالاکییەکان و پێوەرە یاساییەکان.
ئەمیرەی هاوسەریشم چەندین ساڵ بەڕێوەبەری گشتی بووە لە وەزارەتەکانی کۆمەڵایەتی و پەورەوردە.کاتێک وەزارەتەکان تئکەڵ بوونەوە نەیتوانی لە هەولێر نیشتەجێ ببێ و خۆی خانە نشین کرد
ڤالانتینا خان کەسایەتییەکی ناسراو و خاوەن خێزان و مناڵی پێگەیشتووە و کاک قادری حاجی عەلی و کاک فەرەیدون عەبدولقادر و بەڕێزان ڕێکەوت عوسمان و مەحمود ڕەزا و بەرزان عوسمان و ئازاد چالاک و لیدا خانی خێزانی شەهید ئارام زۆر لە من چاکتری ئەناسن و ئەزانن چ خزمەتێکی کردوە لە سەرەتای دامەزراندنی تەلەفزیۆنی گەلی کوردستاندا
لە بواری ئەدەبی و ڕۆشنبیریشدا-
کەم ڕۆژنامە و گۆڤار و ماڵپەڕ هەیە بابەتی منی بڵاو نەکردبێتەوە
18 کتێبی جۆراوجۆرم لە بوارەکانی فیکر و سیاسەت و فەلسەفە و ئەدەب و جوگرافیا و مێژوو دا لە زمانەکانی عەرەبی و فارسی و ئێنگلیزییەوە وەرگێڕاوە بۆ کوردی.
وتاری ڕۆژانەی ڕۆژنامەگەریی من دامهێناوە کە ئەوە یانزە ساڵە بەردەوامە و هەر میللەتێکی تر بوایە شانازیی پێوە دەکردم
هەشت شانۆگەریم کورداندووە.5 دیوانی شیعری تەنزم هەیە.بڕوانامەی ماجستێر لەسەر نووسینەکام وەرگێراوە.
فەنتەڵۆس و بەپێی دەستوور بەری ڕەنجی منن
زۆر هەست بە خۆشحاڵی دەکەم کە هەندێک وشەو زاراوەی من بوونەتە قسەو زاراوەی خەڵک،
لە سەردەمی لاوێتمەوە، دوراو دوريش بووبێت کاک نەوشیروانی ڕەحمەتیم خۆش ویستووە و سەرسام بووم بە تایبەتمەندییەکانی.
لەیەکەمین خولی ئەنجومەنی پارێزگادا، بێ ئاگاداریی خۆم یەکێک بووم لە کاندیدەکانی ئەو ڕەوانشادە
بەڕێزان دانای ئەحمەد مەجید و کاوەی مامە عەبە و دانا عەبدولکەریم و سۆزەخان و کاک ئەحمەدی حاجی ڕەشید و زۆرکەسی تر دەزانن کە هیچ مووچەیەکم لە ئەنجومەن نەبووە، کاک ئاراس و کاک لاهور بۆچی مەعاش ئەدەن بە من؟
من مرۆڤم.هەڵەم هەبووە و دەبێت، بەڵام پەرێزم لە زۆر کەس و زۆر حیزب پاکترە.
کە بزووتنەوەی گۆڕان دروست بوو من ئەم ڕۆژەم لە بەرچاو بوو، که بزووتنەوەکە بەرەو پۆپۆلیزم دەڕوات و حەیاتی مەربوتە بە حەیاتی کاک نەوشیروانەوە. کۆمەڵێکی زۆر خەڵکی توڕەو ناڕازیی، بەڵام لە هەمان کاتداڕقاوی و نا حاڵیی بەرهەم دەهێنێت کە پڕۆسەی سیاسیی ئەم دەڤەرە لاواز دەکەن و ململانێکە دەکەوێتە ناو هەناوی سلێمانیەوە و پارتییش لە خەصمەوە دەبێتە حەکەم. کەسانێک هەڵدەتۆقن کە هیچ ڕێزێک لە ڕابوردوو ناگرن و وا دەزانن مێژوو لەوانەوە دەست پێ ئەکات.
ئەو کاتەی کە چووینە لای کاک نەوشیروان بۆ مەسەلەی گۆڤاری سیخورمە، ڕووێ تێ کردم و وتی ئەتکوژن
وا دیارە قسەکەی خەریکە دێتە دی، بەڵام کوشتنی جەستەیی نا بەڵکو کوشتتنی کەسایەتی.
کۆمەڵناسەکان ئەم تۆڕە کۆمەڵایەتیانە بە زبڵ و خاشاکی
فکریی وەسف دەکەن.هیواداربوم وا نەبوایە.بەڵام هەتا ئەم بایە لەم کونەوە بێت ئاسایی تووتییە گەڕەکان دیواری فەیسبوک بە دیواری ئاودەست تێ بگەن.مایەی هیچ واقوڕمانێک نییە زەعیفەیەکی دەمەوەر بە دووسێ ناوی خوازراوەوە دەمی بکات بە زێرابێکی تەقیو.
چ عەیبێکی تێدا نی یە حیزبی شەفاف خەیمەیەکی ئەستووری زەرد بدات بەسەر ماڵپەرەکانیدا، ئەمانە هەموو شەقڵن.وڵاتێکی پر لە شەقڵ، بەڵام لەو نەوعە نا کە دیلان پێیان ئەڵێ شەقڵی پیاوانە. [1]