پڕۆفیسۆر پاکیزە لە ڕێکەوتی #08-04-1924#ز. لە شاری #سلێمانی# لە ڕۆژی بۆمببارانکردنی شاردا کە خەڵکەکە چۆلیان کردبوو، لە ئەشکەوتی #سوورداش# لەدایک بووە.
خوێندنی سەرەتایی لە 1931-1937ز. لە شاری سلێمانی بە زمانی کوردی تەواوکردووە.
لە ساڵی 1929ز. لەگەڵ کچ و کوڕانی شارەکەی بۆ حوجرەی مەلا ئامینە (مامزە) نێردراوە، بەڵام لەسەر داوای خۆی هەر بۆ ماوەیەکی کوورت بەردەوام بووە.
لە ساڵی 1938ز. ماڵیان بۆ بەغدا گواستراوەتەوە و خوێندنی ئامادەیی بە زمانی عەرەبی تەواوکردووە و هەر لە بەغدا سێ ساڵی خانەی مامۆستایانی تەواوکردووە.
وەک بەڕێوەبەری قوتابخانەی کچانی سلێمانی (سدیقە) دامەزراوە.
لە ساڵی 1948ز. سەرلەنوێ دەستی بە خوێندن کردووەتەوە و بڕوانامەی بەکالۆریۆسی وەرگرتووە.
لە ساڵی 1949ز. لە زانکۆی (هارڤەرد) لە ئەمەریکا لە بەشی زمانە ڕۆژهەڵاتییەکاندا (سامی و ئێرانییەکان)ی وەرگیراوە.
ساڵی 1951ز. یەکەم کەس بووە لە ئێراق کە نامەی ماجستێری لەو بەشە بەدەستهێناوە.
لە هەمان ساڵ بۆ ئێراق گەڕاوەتەوە و لە کۆلێژی (ئاداب) وەک زمانەوان و مێژووی کۆنی ڕۆژهەڵات دامەزراوە.
لە هەمان ساڵدا بۆ خوێندنی دکتۆرا لە زمانەوانیدا بۆ لەندەن نێردراوە، لە دوای ساڵێک ژیانی خێزانی پێکهێناوە، لە زانستگەی قاهیرە بۆ بڕوانامەی دکتۆرا لە زمانە ڕۆژهەڵاتییەکان نێردراوە، بەڵام لە بەر چەندین هۆکاری خێزانی خوێندنەکەی دوا کەوتووە.
لە ساڵی 1958ز. لە کۆلێژی ئاداب لە زانستگای بەغدا هەتا 1987ز. سەرۆکی بەشی کوردی (بۆ یەکەم جار لە مێژووی نەتەوەی کورد) لە ئێراق دامەزراوە.
لە ساڵی 1967-1978ز. وەک مامۆستای میوان لە زانستگەی بەرلین بە زمانی کوردی و عەرەبی وانەی وتووەتەوە.
لە ساڵی 1970ز. یەکەم ئافرەتی کورد بووە کە وەک ئەندامی کۆڕی زانیاری کورد ناوبراوە.
لە ساڵی 1977-1986ز. لە زانستگەی ئوردون-عەممان وەک مامۆستای میوان نێردراوە.
لە ساڵی 1986ز. بۆ ئێراق گەڕاوەتەوە و لەسەر داواکاری خۆی بۆ #زانکۆی سەڵاحەدین# گەڕاوەتەوە.
-سەدان وتاری زمانەوانی لەسەر زمانی کوردی و مێژووی کۆنی کورد بڵاوکردووەتەوە.
-پەرتووکێکی لەسەر ڕێزمانی کوردی لە ڕوانگەی زمانەوانی نوێوە نووسیوە.
-کۆمەڵە هۆنراوەیەکی لەسەر کێشەی کورد بە ناوی (کورد و ژیانێکی پڕ ئەندێشە) چاپ کردووە.
-هەموو بەرهەمەکانی باوکی (#ڕەفیق حیلمی#) کە سەرۆکی #پارتی هیوا# بووە، چاپ کردووە.
-یاداشتەکانی خۆی کە بیرەوەری 75 ساڵەی بەسەرهاتی کورد لە ماوەی ژیانیدا ئامادە کردووە.
-فەرهەنگی (کوردی -فارسی پەهلەوی کۆن) ی نووسیوە.
لە ڕێکەوتی #13-08-2003#ز. کۆچی دوایی کردووە. [1]