ساڵی 1970 لە شارۆچکەی گەڵالەی ناوچەی باڵەکایەتی، لانکەی شۆڕش لە دایک بووە، سەرەتای ژیانی منداڵی لە ناوچەی باڵەکایەتی سەردەمی شۆڕشی ئەیلول و دواتر ئاوارەیی ئێران و دواتریش وەک خێزانیَکی ڕاگوێزراوی باشووری ئێراق بەسەر بردووە.
پۆلی یەکەمی سەرەتای لە گوندی ڕۆستەمییەی سەر بە پارێزگای حللە خوێندووە.
قۆناغی دووەمی منداڵی لە هەولێر دەست پێکردووە. دوای گەڕانەوە لە باشوور لە قوتابخانەی کامەرانی سەرەتایی لە پۆلی دووەم دەست بە خوێندن دەکات، بەڵام، بەهۆی ئەوەی ڕێگی نەدراوە بخرێتە بەر خوێندنی عەرەبی، ئەم ساڵە لە خوێندن دەرناچێ و دەکەوێت.
ساڵی 1989 پەیمانگەی پێگەیاندنی ماموستایان تەواو دەکات.
لە دوای ڕاپەرینەوە دەست بە کاری ڕۆژنامەنووسی دەکات، لە ساڵی 1993 بۆ ماوەی کەمتر لە ساڵێک لە ڕۆژنامەی برایەتی دەست بەکار دەبێت دواتریش لە کۆتای هەمان ساڵ لە کوردستانی نوێ درێژە بەکاری ڕۆژنامەنووسی دەدات، ئێستا بەرپرسی نووسینگەی هەولێری ئەو ڕۆژنامەیە. لە هەمان کاتدا سکرتێری لقی هەولێری سەندیکای ڕۆژنامەنووسانە. [1]