رێکخراوی پیشەیی خوێندکارو لاوانی کوردستانە، تێدەکۆشێت لەپێناو بەدیهێنانی مافە پیشەیی و ئەکادیمیو نیشتیمانیەکان و کۆمەڵگایەکی مەدەنی، کە تێیدا مافەکانی مرۆڤ پارێزراو بێت و یاساو دادی کۆمەڵایەتی چەسپاوو جێگیر بێت.
رابوونی خوێندکار و لاوانی کوردستان درێژە پێدەری یەکێتی خوێندکارو لاوانی زەحمەتکێشانی کوردستانە کە لە 10-01-1989 لە گوندی(زێوێ) لەسەر دەستی کۆمەڵێک خوێندکارو لاوی هەردوو ڕێکخراوی یەکێتی قوتابیانی کوردستانو یەکێتی لاوانی سۆسیالیستی کوردستان دامەزرا. دروشمەکانی ڕابوونی خوێندکارو لاوانی کوردستان (ئازادی، نوێگەری، داهێنان)ەو، کورتکراوەکەی (K.Y.S.R)، لە ڕۆژی دامەزراندنیەوە تا 07-07-2009 نۆ کۆنفرانسو هەشت پلینۆمی سازکردووە، ڕۆژنامەی (ژیانی نوێ) کە دوو هەفتە جارێک دەر دەچێت زمانحاڵی ڕابوونی خوێندکارو لاوانی کوردستانە.