لە زاری خۆیەوە:
ناوم: دڵزار حەسەن
لە دایک بووی 1975 #هەولێر#.
بڕوانامەی دبلۆمم هەیە.
لە کۆتایی هەشتاکان کاری شانۆییم کردووە، چ وەک ئەکتەر چ وەک شانۆنووس.
هەروەها شیعر و بابەتی ئەدەبیم بڵاوکرۆتەوە.
لە سەرەتای لە دوای ڕەپەڕینی 1991 چەندان بابەتی ئەدەبی و شیعر و نووسینی ڕۆژنامەوانیم لە گۆڤار و بڵاوکراوەکانی کوردستان، بڵاوبووەتەوە، بەشداری چەندان سیمنار و پێشانگە و چالاکی ئەدەبی و کلتوریم لە ناوەوەی کوردستان و دەرەوەی هەرێم کردووە.
چەند پەرتووکێکم لە بواری جیاجیا چاپکراوە،
سێ پەرتووکیشم لە بواری ئەدەبی و شیعر لەژێر چاپدایە.
1.بەتەنیشت ژیانەوە، مانیفێست
2. لێوم گەلای ماچی گرتووە. شیعر
3. لەپەراوێزی پەرتووکدا، کۆمەڵێک وتاری کورت.
پێنج پەرتووکی دیکەشم چاپکراوە.
لە بواری دیکەوە
1. ئنسکۆپیدیای گەشتیاری هەولێر، بە پێنچ زمان، کوردی، عەرەبی، ئینگلیزی، تورکی، فارسی
2. هەولێر لە 10 ساڵی زێریندا.
3. ڕێبەری پایتەخت، ژمارە یەک و دوو.
ئەلبومی هەولێر، بە زمانی ئەڵمانی.
1. ئەندامی دەستەی کاری سەندیکاری ڕۆژنامەنووسانی کوردستانم
2. ئەندامی فیدراسیۆنی ڕۆژنامەنووسانی نێودەوڵەتیم.
3. ئەندامی دەستەی کارگێڕی کۆمەڵەی پەرتووک دۆستانی کوردستانم.
4. دەستەی دامەزرێنەر و ئەندامی دەستەی کارگێڕی ڕێکخراوی چاودێری و بەدیکۆمێنتکردنم.[1]
=KTML_Link_External_Begin=https://www.facebook.com/Dlzarhesen=KTML_Link_External_Between=https://www.facebook.com/Dlzarhesen=KTML_Link_External_End=