ناو: عەباس
نازناو: ژاژڵەیی
ناوی باوک: مەعروف
ساڵی 1950ز. لە گوندی ژاژڵەی سەربە شارۆچکەی ماوەت لەدایکبووە، ساڵی 1970ز. لەگەڵ هونەرمەندی کۆچکردوو حاجی مەکی و چەند هونەرمەندێکی تر تیپی هونەری میللی یەکێتی نەقابەکانی کرێکارانی سلێمانیان دامەزراندووە و پاشان بووە بە سەرۆکی تیپەکە، دواتر دەبێتە سەرۆکی تیپی شانۆی ئاشتی و دامەزرێنەری تیپی شانۆی (ژاژڵە و ماوەت) و سکرتێری سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان بووە و لە بواری هونەریدا وەک ئەکتەر و دەرهێنەر لە دەیان دراما و شانۆو فیلم و کوورتە فیلم و درامای ڕادیۆییدا کاری کردووە.
یەکێک بوو لە هونەرمەندە دیارەکانی شاری #سلێمانی#، کە ڕۆڵێکی کارای لە نواندن لە دەیان شانۆگەری و درامای تەلەڤزیۆنی کوردیدا گێڕاوە.
هونەرمەندی کۆچکردوو لە ساڵانی حەفتاکانی سەدەی ڕابردووەوە دەستی بە کاری نواندن کردووە و بە یەکێک لە هونەرمەندە ناسراوەکانی هەرێمی کوردستان دادەنرێت.
جێگای ئاماژەیە، هەرچوار منداڵەکانیشی سیروان، سروە، سیڤان، سۆران ڕێچکەی هونەریان گرتووە.[ 1]
ڕێکەوتی #25-09-2020#ز. کۆچی دوایی کردووە.