1942 لەشاری #کەرکووک# لە دایک بووەو هەر بە منداڵی خێزانەکەی گەڕاونەتەوە #سلێمانی#.
1960 دەورەی تەربەوی مامۆستایانی تەواوکردووەو بووە بە مامۆستای سەرەتایی.
1966 خێزانی پێکەوە ناوەو چوار کچ و کوڕێکی هەیە.
1970 دەستی کردووە بە چیرۆکنووسین.
1977 کۆمەڵە چیرۆکی (بوار)
1981 کۆمەڵە چیرۆکی (هەوار)
1984 کۆمەڵە چیرۆکی (ئانتوان چیخۆف)ی لە فارسیەوە کردۆتە کوردی.
1985 کۆمەڵە چیرۆکی (بەرەو چیا)ی بەناوی (ڕێبوار عەبدوڵا ئەحمەد)ەوە لە چیا بڵاو کڕاوەتەوە.
1986 کتێبی (سەرهەڵدانی ڕۆمانی ئینگلیزی) کە لە عەرەبیەوە کردوویەتی بە کوردی.
1987 وەرگێڕانی (سێ شانۆگەری) لە زمانی عەرەبیەوە.
1989 کۆمەڵە چیرۆکی (هەڵۆ)
1991 بووە بە سەرۆکی نووسەرانی کورد لقی سلێمانی.
1994 کۆمەڵە چیرۆکی (کۆڵان)ی لە وڵاتی سوید چاپکراوە.
1997 بووە بە سەرۆکی بنکەی ئەدەبی و ڕوناکبیری گەڵاوێژ.
1998 کۆمەڵە چیرۆکی (سەما)
1998 کۆمەڵە چیرۆکی (دڵۆپە خوێنەکانی سەر بەفر) کە کۆمەڵێک چیرۆکی بیانین لە فارسی و عەرەبیەوە کردووە بە کوردی و بڵاو کردۆتەوە.
1998 لەگەڵ چەند هاوڕێیەکدا دەزگای چاپ و پەخشی سەردەمیان دامەزراندووەو بووە بە سەرنووسەری گۆڤاری (سەردەم) کەتایبەتە بە وەرگێڕان.
1999 چاپکردنی شانۆنامەی (ئیڤانۆڤ)ی چیخۆف لە زمانی فارسیەوە.
2001 چاپکردنی ڕۆمانی (زۆربا)ی نیکۆس کازانتزاکیس لەزمانی فارسیەوه.
2002 چاپکردنی کتێبی گیرفان (دیکارت) لەزمانی فارسیەوە.
2002 چاپکردنی ڕۆمانی (ئاهەنگی ماڵئاوایی) میلان کوندیرا لە فارسیەوە.
2003 کتێبی گیرفان (چۆن ڕۆمان دەنووسرێ) نووسینی گابریل گارسیا مارکیز وەرگێڕانی لە فارسیەوە.
2004 چاپکردنی کۆمەڵە چیرۆکی (دەستی خودا).
2004 چاپکردنی (دوا گفتوگۆکانی پۆرخیس) وەرگێرانی لە فارسەوە.
2005 چاپکردنی (سێ دەقی شانۆیی) وەرگێڕانی لە عەرەبیەوە.
2005 چاپکردنی کتێبی (یەکەمین ترپەی عاشقانەی دڵم) کە کۆمەڵێک نامەی شاعیری ئێرانی (فروغ فروخزاد)ە بە هاوکاری شەیدا سەلاح لە زمانی فارسیەوە.
2006 وەرگێڕانی ڕۆمانی (تاوان و سزا)ی دۆستۆیفسکی لە فارسیەوە.
2007 چاپکردنی کۆمەڵێک وتاری ئەدەبی بە ناوی (بێدەنگی و شتی تر)ەوە.
2007 چاپکردنی شانۆگەریی (ترێ و ڕێوی) لە زمانی عەرەبیەوە.
2008 چاپکردنی کتێبی (دڵدارە هەرە ئازیزەکەم) کە کۆمەڵێک نامەی خۆشەویستی نێوان ئەنتۆن چیخۆف وئۆڵگاکنیبەرە لە فارسیەوە.
2009 چاپکردنی کتێبی (بەرەو کەناری شپرزەیی) کە دەقێکی کراوەیه.
2010 چاپکردنی کۆمەڵە چیرۆکی (فڕین بە مەرزی حەرامدا).
2011 کتێبی فرانتس کافکا (کۆمەڵێک چێرۆکی کافکا).
2012 ئانتۆن چیخۆف (ژیانی لە وێنەدا).
ئیمەیڵ: : rawoof.begard@sardem.org