لە #05-03-1972# لە گەڕەکی حەمام عەلی بەگی شاری #کەرکووک# لەدایک بووە.. نووسەر و دەرهێنەری شانۆییە.. خاوەنی خەلاتی باشترین دەرهێنەری شانۆییە لە ڤیستڤاڵی شانۆی #هەولێر# لەلایان #وەزارەتی ڕۆشنبیری#ی لە 1995، تا ئێستا دەرهێنەری 23 شانۆگەری بووە لە شارەکانی هەولێر.. کەرکووک.. #ڕانییە#.. #هەلەبجە#.. #کۆیە#.. دەرربەندیخان نمایشەکانیشی بریتی بوونە لە لەماڵێکدا، ئەفسانەی هات ونەهات، سەفەرەکانی پەشیمانی، عەبا، یادەوەری جەستە، لیدی ماکبێس، پرۆڤەیەکی شانۆیی بۆچاوەڕوانی سەگ و دەف، زولێخا لە خەونی یوسفدا، هاملێتی کەرکووک، یادەوەری دەنگ، ئۆدیبی زەردەشت، حیکایەتی لم، ئەنتیگۆنای قەڵا، دەستنووسێکی شانۆیی، پارانەوە، پیاوێکی سەر پێی، مۆسیقارێکی ماندوو، جوانترین مردن، یادەوەری دەنگ/2، شەرابی سێو، تونێل
-سەرنووسەری گۆڤاری شانۆکار بووە.
-دامەزرێنەری سایتی شانۆکار بووە.
-ئێستا لە شاری وارشۆی پۆڵەندا دەژێت.
بەرهەمەکانی:
1-ڕەخنەگرتن لەمۆدێرنیتی (فەلسەفە).
2-نائومێدیەکانی شانۆ (توێژینەوەی شانۆیی).
3-پەراوێزەکانی شانۆ (توێژینەوەی شانۆیی).
4-ئەنتۆلۆژیای شانۆی ئەزموونگەری (توێژینەوەی شانۆیی).
5-نووسەر ونووسینەوەی زمان (توێژینەوەی ئەدەبی).
6-شانۆی پۆست مۆدێرنیتی (توێژینەوەی شانۆیی).
7-وتاری ڕەخنەی شانۆی کوردیی (ڕەخنەی شانۆیی).
8-کۆمەڵناسی شانۆ (توێژینەوەی شانۆیی).
9-شانۆی فێمێنیستی (توێژینەوەی شانۆیی).
10-پلەی سفری شانۆ (توێژینەوەی شانۆیی).
11-ئەرکیۆلۆژیای شانۆ (توێژینەوەی شانۆیی).
12-لەئۆکتۆبەردا کوژرام (کورتە ڕۆمان).
13-من لە ماڵی سەرۆک بووم (نۆڤلێت).
14-کچەی خوێنەر (نۆڤلێت).
15-شانۆناسی.
16-خودی کوردیی لەنێوان کەسێتی دوو فاقی و تراژیدیای ئەنفالدا (کۆمەڵناسی).
17-لەبارەی شێخ زاناوە -بە هاوبەشی د. زیرەک عەبدوڵڵا (کۆمەڵناسی).