لە ڕۆژی #08-06-1947# لە گوندی بان میل-ی #خانەقین# کە ئێستا بەشێکە لەو شارە، لەدایکبووە.
ڕۆژی #18-09-1954# چووەتە قوتابخانەی کارێز لە گوندی کارێزی خانەقین و دەستیکردووە بە خوێندن، ساڵی 1960 خوێندنی سەرەتایی تەواوکردووە.
لە ساڵی 1967 خوێندنی ناوەندی لە شاری خانەقین تەواوکردووە،
دواتر لە پەیمانگەی مامۆستایان لە شاری باقوبە وەرگیراوە و پاشان بەسەرکەوتوویی تەواویکردووە.
لە ماوەی بوونی لە پەیمانگە خوێندکارێکی زیرەک بووە و لە دەیان چالاکیی خوێندکاریدا بەشداریکردووە.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2010/3298/0021.JPG=KTML_Photo_Alt=جەبار فەرمان=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2010/3298/0021.JPG=KTML_Photo_End=
دوای تەواوکردنی پەیمانگە، لە گوندی بوهرز-ی سەربە پارێزگای دیالە بووەتە مامۆستا و دوای ساڵێک چووەتە بەغدا و لە قوتابخانەی سەورە لە مەدینە سەورەی بەغدا بووەتە مامۆستا.
ساڵی 1971 لە زانکۆی موستەنسریە-ی بەغدا لە کۆلێژی فیزیا وەگیراوە.
هەر لەو ماوەیەدا پەیوەندیکردووە بەکۆمەڵەی مارکسی لینینی کوردستان کە دواتر بوو بە #کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان#.
دوای دوو ساڵ خوێندن لەگەڵ دەستپێکردنەوەی شەڕ لەنێوان شۆڕشی کورد و حکومەتی بەعس لە ساڵی 1974 بووە بە#پێشمەرگە#.
دوای نسکۆ لە ساڵی 1975 گەڕاوەتەوە ناوشار درێژەی بەکاری حزبیو خەباتی نهێنی داوە.
هەمان ساڵ لەگەڵ یەکەم دەستەی تێکۆشەرانی کۆمەڵەدا دەکەوێتە دەستی دوژمن و زیندانی کراوە.
لە ساڵی 1975 تا 1979 لە زیندانەکانی ئەمنی خاسەو فەزیلیەو ئەبوغرێب ماوەتەوە و چەندین جۆر ئەشکەنجە دراوە.
لەو ماوەیەشدا نموونەی خۆڕاگریی بووە.
لە 17-04-1980 پەیوەندیکردووە بەهێزی پێشمەرگەی (ی.ن.ک)ەوە.
سەرەتا بووەتە ڕابەر سیاسی لە هەرێمی دوو،
پاشان کراوەتە لێپرسراوی کەرتی ڕێکخستنی #چۆمان#.
دوای کۆنفرانسی دووی کۆمەڵە بووەتە لێپرسراوی ڕێکخراوی دووی کۆمەڵە.
دواتریش مەڵبەندی یەک.
کاک جەبار لە ژیانی شاخو پێشمەرگایەتیدا وێڕای کاری ڕێکخراوەیی دەرکەوتنی وەک کادیرێکی لێهاتووی ڕێکخستن، کادیرێکی بەتوانای سەربازیی-یش بووە.
بەشداری دەیان و سەدان داستان و نەبەردی هێزی پێشمەرگەی کردووە.
هەروەها سەرپەرشتی فەرماندەیی زۆر داستان و ڕووبەڕووبوونەوە بووە کە بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی ورەی پێشمەرگە و خەڵکی کوردستان و لە بەرانبەردا دوژمن تووشی شکستی گەورە بووە.
ساڵی 1988 بووەتە نوێنەری #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# لە مەکتەبی تەنفیزی بەرەی کوردستانی.
ساڵی 1990 لە وڵاتی سووریا بەهەمان ناونیشان خەباتی کردووە.
ساڵی 1991 لەگەڵ بەڕێز #مام جەلال# لە ڕاپەڕیندا گەڕاوەتەوە کوردستان.
لە دووەم ڕاپەڕینی خەڵکی #سلێمانی# ڕۆڵی بنچینەیی گێڕاوە.
لە ساڵی 1991 ڕۆڵێکی بەرچاوی بینیوە لە دامەزراندنی کۆلێژی سەربازی بنیاتنانەوەی نەخۆشخانەی شۆڕش و هەروەها کراوەتە سەرلەشکری یەک-ی (ی.ن.ک).
ساڵی 1992 کراوەتە لێپرسراوی مەکتەبی عەسکەری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.
ساڵی 1992 ناوەندی ڕووناکبیری و کۆمەڵایەتی گەرمەسێری دامەزراندووە.
لە یەکەم کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کراوەتە وەزیری پێشمەرگە و لە ساڵی 1995 کراوەتە وەزیری ناوخۆ،
لە هەمان ساڵدا ئەرکی وەزیری پەروەردە و پاشان وەزیری شارەوانی بەوەکالەت-ی پێسپێردراوە.
ساڵی 1999 کراوەتە جێگری فەرماندەیی گشتیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان.
هەر لەو ساڵەدا یانەی وەرزشی پێشمەرگەی دامەزراندووە و بووەتە سەرۆکی یانەکە.
دوا پلەشی ئەندامی مەکتەبی سیاسی (ی.ن.ک) بووە.
بەداخەوە، چەندساڵێک بەر لەکۆچی دواییکردنی، گرفتاری نەخۆشییەکی ترسناک بوو، بەوهۆیەشەوە لەئەرک و فەرمان و خزمەتە بەردەوامەکانی دابڕاو سەرەڕای هەوڵی بەردەوامی (ی.ن.ک) بۆ چارەسەرکردنی و گەیاندنی بەچەندین وڵات، بەڵام دواجار چاوەکانی لێکناو لە ڕۆژی #09-08-2007# لە #سلێمانی# کۆچی دوایی کرد. [1]