مەلا عەبدولکەریمی سائێب ساڵی 1905 لە گوندی ئارەبوغڵووی ناوچەی فەیزوڵڵابەگی #سەقز# لەدایک بوە لە 27 جۆزەردانی ساڵی 1360هەتاوی بەرانبەر 1982زایینی کۆچی دوایی کردوەو هەرلە گۆندەکەی خۆی واتە ئارەبوغڵووی سەرو ئەسپەردەی خاک کراوە.
مامۆستا لەژیانی هابەشی دا دووجار ژنی هێناوەو خاوەنی شەش کوڕوکچێک بەناوەکانی : مەرحووم مەلاخالید،کاک عابید، کاک زاهید، کاک تاهیر، کاک ماجید، کاک سادق، وخوشکە سەعدیە کە لە بنەماڵەی مامۆستا کوڕەزاکانی بەناوەکانی :سروە سائێب، سەعیدە سائێب لە بواری هەنەری شێوەکاریدا چالاک هەن وهەروەها حەمیدە سائێب لە فووتباڵی ژنان دا قارەمانێکی ناسراوە.
مامۆستا زاریدیوانە شێعرێکی بە300 لاپەڕەوە بەجێهێشتوە کە پێکهاتوە لە هەشتاوهەشت غەزەڵ و پەنجاوشەش قەسیدە و هەڤدە پێنج خشتەکی و بیست ویەک مەسنەوی و چواردە شێعری نێشتمانی وشەست وشەش شێعری ئایینی وهەڤدە شێعریشی فارسی یە، هەروەها بەسەرەهاتی لەیلێ ومەجنوونی هەربەناویلەیلێ ومەجنوون بە داڕشتنێکی دیکەوە هۆنیوەتەوە.