لە #01-01-1954# لە گەڕەکی سابوونکەران لە سلێمانی لەدایک بووە.
-قۆناغەکانی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی و زانکۆی لە کەرکووک و بەغدا و سلێمانی و تاران و دیمەشق و قاهیرە و لەندەن تەواوکردووە.
-بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە کۆلێژی هونەرە جوانەکان لە لەندەن بەدەستهێناوە.
-ساڵی 1977 لەگەڵ دکتۆر لەتیف ڕەشید ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە
-دوو کوڕ و کچێکی هەیە بەهۆی کاری سیاسی ئاوارەی چەندین وڵات بووە و بە نوێنەرایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەشداری دەیان کۆنفراسی نیودەوڵەتی کردووە.
-لە ساڵی 1977 ئەندامی کۆمیتەی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردی دەرەوەی وڵات بووە.
-لەگەڵ هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستانیان دامەزراندووە.
-نوێنەرایەتی و سەرپەرشتی چەند دەزگا و ناوەندێکی لە دەرەوە کردووە وەک دەزگای شەڵتەر، منداڵپارێزی کوردستان، دەزگای میدیایی کوردسات، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.
-ئەندامی (INC) لە سەرەتایی درووستبوونییەوە (ئۆپۆزسیۆنی ئێراقی) .
-لە ساڵی 2003دا بە ڕەسمی نوێنەری پەیوەندییەکانی یەکێتی بووە لە بەریتانیا و ڕێکخستنەکانی یەکێتیی لە دەرەوەی وڵات لە ئەستۆ گرتووە.
-لە ساڵی 2012دا بە ڕەسمی لە ئەرکی لێپرسراوی ناوەندی دەرەوەی یەکێتیی دەستبەکاربووە تا کۆنگرەی چواری یەکێتی.
-ساڵی 2019 لە کۆنگرەی چوارەمدا بە ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی هەڵبژێردرا
-لە ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتی وەک ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی متمانەی پێ بەخشرا.لە 8/8/2021 ئەرکی سەرپەرشتیاری مەڵبەندی 1ی ڕێکخستنی سلێمانی و بەرپرسی میحوەری سلێمانی بۆ هەڵمەتی بانگەشە و هەڵبژاردنەکانی پارێزگای سلێمانی پێ سپێردرا.[1]