لەدایکبووی ساڵی 1976، ڕۆژنامەنووسەو لەبواری ڕاگەیاندن لەوڵاتی بەریتانیا خوێندوویەتی بەتایبەتی بەشی بەرهەمهێنانی فیلمی دۆکیۆمەنتەری و کامێرای تەلەفزیۆنی. هەر لەو ڕێگەیەشەوە لەچەند کەناڵێکی ئەو وڵاتە کاری ئەزموونی کردووە، بۆ نموونە کەناڵی BBC بەشی بەرهەمهێنانی بەرنامەی منداڵان، ئێستاش لەگەڵ چەند کۆمپانیایەکی بەریتانی بۆ بەرهەمهێنانی دۆکیمەنتەری بەشی منداڵان کەهەڵدەستن بەبەرهەمهێنانی فیلمی دۆکیومەنتەری بۆ JCC کەناڵی جەزیرەی منداڵان لەرووی زمان وکولتووری عەرەبییەوە داواکراوە کە هاوکاریان بێت.