لە ڕێکەوتی 01/07/1950 لە شاری #خانەقین# چاوی بە دنیاهەڵهێناوە.
لێپرسراوی مەکتەبی بیرو هۆشیاریی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە.
ناسراو بە (مامۆستا جەعفەر)
بڕوانامەی ماستەر لە ساڵی 1992 لە سیۆسۆلۆگیا زانستی و سیاسی دا لە بەشی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لە زانکۆی (جۆرج ئۆگست) لە ئەڵمانیا وەرگرتووە
ساڵی 1970 یەکەم وتاری بە زمانی عەرەبی لە گۆڤاری (الف باء) ی بەغدادا بڵاوکردووەتەوە
هەر لە هەمان ساڵدا پەیوەندی بە (یەکێتی قوتابییانی کوردستان) ەوە، کردووە
ئەندامی لیژنەی ناوچەی خانەقی (یەکێتی قوتابییانی کوردستان) بووە
لە ساڵی 1971 بووە بە ئەندامی لقی دیالای یەکێتی قوتابییانی کوردستان
لە ساڵی 1971 پەیوەندی کردووە بە کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان کە پێشتر ناوی کۆمەڵەی مارکسی لینینی کوردستان بووە
1974-1975 پەیوەندی کردووە بە هێزی پێشمەرگەی کوردستان کە ئەو کاتە #پارتی دیموکراتی کوردستان# بە ڕێبەرایەتی مەلا مستەفای بارزانی ڕێبەرایەتی ئەکرا
ئەندامی لقی یەکێتی لاوانی کوردستان_لقی دیالا
بووەتە ئەندام لە (یەکێتی نووسەرانی کورد)
ئەندام لە کۆمیتەی باوەڕ لقی خانەقی (کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان)
ئەندامی (کۆمیتەی هەرێمی پێشڕەو) لقی بەغدا و خانەقی ساڵی 1977
دامەزرێنەری ڕێکخراوی (هەڵۆ سوور) لە بەغدا
ساڵی 1977چووەتە شاخ و بەشداری لە دەستە چەکدارەکانی قەرەداغ و #گەرمیان# کردووە
لە ساڵی 1978 بووەتە ئەندامی (ناوەندی کۆمەڵە) کە پێک هاتبوو لە خوالێخۆشبوو (#نەوشیروان مستەفا#، شەهید ئازاد هەورامی، مامۆستا جەعفەر)
ئەندامی یەکەم خولی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بووە
لە ساڵی 1979 لێپرسراوی ناوەندی ڕاگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بووە
لە ساڵی 1982 بەرەو وڵاتی ئەڵمانیا کۆچی کردووە
لە ساڵی 1991 ئەندامی یەکێتی نووسەرانی جیهان (PEN)
ئەندامی دەستەی نووسەرانی گۆڤاری ڕووناکبیری بووە، کە ئەو کاتە لە ستۆکهۆڵم دەرئەچوو
بەشداری لە چەندین سیمینار و کۆنگرەی جیهانیدا دەربارەی مەسەلەی کورد لەشارەکانی (برێمن، لۆزان، بۆن، دۆسلدۆرف، ئەمستردام، بەرلین، گوێتنگن، هتد) کردووە
ئەندام بووە لە لیژنەی دامەزرێنەری ڕێکخراوی دۆستایەتی ئەوروپی_کوردی
ساڵی 2000 پیشاندانی فیلمی (نالی) کە سیناریۆکەی لە نووسینی مامۆستا جەعفەر بووە
لە ساڵی 2003 گەڕاوەتەوە کوردستان
لە ساڵی 2004 بووەتە لێپرسراوی مەکتەبی بیرو هۆشیاری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
یەکێکە لە دامەزرێنەرانی بنکەی (ژین) بۆ چاپکردن و بڵاوکراوە و بەڵگەنامەکان
لە ئێستادا لێپرسراوی ناوەندی مێژووی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە.[1]