خەڵکی گوندی (دێم قشڵاق) ە، کە دەکەوێتە سەر ڕووباری ئاراس. کچە کوردێکی تەمەن (28) ساڵە، کە لە لقی (15) ی دادگای شۆڕشی تاران بڕیاری سزای لەسێدارەدانی بۆ بڕایەوە. شیرین لە گوڵانی (ئۆردی بەهشت) (1387) لە لایەن
سوپای پاسدارانسوپای پاسداران لە تاران دەستگیرکراوە.
شیرین پاش دەستگیرکردنەکەی بۆ ماوەی (25) ڕۆژ لە شوێنێکی نادیاردا لە ژێر ئەشکەنجەی قورسی دەروونی و جەستەیدا بووە. پاش ئەو ماوە بۆ بەشی (209) ی زیندانی (ئەوین) ی تاران دەگوازرێتەوە، سەرەتا بە هۆی ئەوە وە کە زۆر ئەشکەنجەدراوە و ئەگەری مردنی هەیە بەرپرسانی زیندانی ئەوین ئامادە نابن شیرین وەربگرن، بۆیە ڕۆژی دواتر پاش سەودایەک جەستە نیوە گیانەکەی شیرین وەردەگرن و پاش دوو مانگ دەنێردرێتە بەشی ژنان لە زیندانی ئەوین. لە ڕۆژی (28) ی سەرماوزەی
1388 (2009) دا لقی پانزەی دادگەی شۆڕشی تاران بە تۆمەتی موحاربە و پەیوندی لە (
پژاکپژاک) دا سزای لەسێدارەدانی بۆ دەبڕێتەوە، هەروەها بەتۆمەتی چوونە دەرەوەی نایاسایی لە سنوور سزای دوو ساڵ زیندانیشی بۆ دەبڕێتەوە.
رۆژی
09-05-201009-05-2010 لەلایەن داگیرکەری ئێرانەوە لەگەڵ
عەلی حەیدەریانعەلی حەیدەریان، فەرهاد وەکیلی و
فەرزاد کەمانگەرفەرزاد کەمانگەر.لەسێدارەدەدرێت.
[1]