لەدایک بوی 01-07-1967 ز گوندی کەماڵان سەربە شارەدێی #عەربەت# لە سەرەتای منداڵیمەوە لادێمان بەجێهێشت ڕومان لە شارستانییەت کرد. سەرەتای خەباتم لە لە ساڵی 1982 لە تەمەنی پانزە ساڵیدا دەستم کرد بە خەباتی ڕێکخستن لەنێو ڕێکخستنەکانی (پاسۆک) و لە ساڵی 1983 لە چالاکیەکدا گیرام لەلایەن (ئاسۆی قومری) یەوە لە هەمان مانگدا بەهۆی چەند کەسێکەوە ئازاد کرام.ئیتر لە پاش ئەو گیرانەوە خەباتی شارو شاخم پێکەوە دەکرد. لە ساڵی 1984 لە شاخی سوورێن دەهاتمە خوارەوە کەوتمە ناو کەمینی هێزەکانی (ی.ن.ک) دەست گیر کرام. زیندانی بووم لە شارباژێڕ لەپاش چەند مانگێک ئازاد کرام.بەهۆی چالاکی خۆمەوە ئەو دەمە بومە بەرپرسی شانەی شەهید بێستون بەرپرسیاری حەوت کەس بوم بەهۆی جم و جۆڵمانەوە ئاشکرا بووین لە ساڵی 1985 لەلایەن حکومەتی (ئێراقە) وە دەست گیر کراین پاشان دادگایی کراین بەپێی یاسایی سزادانی ئێراقی بە مادەی 157 بڕگەی هەتاهەتایی سزادرام، پاشان لە 14-09-1988 ئازاد کرام لە پاشدا بە بڕیاری 736-737حکومەت کرام بە سەربازی ئێراقی تا ساڵی 1991 بەشداری جەنگی کەنداوم کرد دوایی هەڵهاتم لەو جەنگە خۆم دزیەوە منیش وەک هەر تاکێکی کورد بەشداری ڕاپەڕینم کردلە پاشدا شاد بوین بە هاوخەباتەکانمان سەرەتایی ڕاپەڕین وەک فەرماندەی مەفرەزە بووم لە پاشدا لەسەرکردایەتی پاسۆک بەرپرسی میکانیک بووم وەجێگەی متمانەی شەهید ملازم کەریم بووم. وەئەندام بووم لە کۆنگرەی (پاسۆک) کە لە قەڵا چوالان بەسترالە ساڵ 1991 پاشان لە کۆنگرەی یەکگرتن لە هەولێز بەشدار بووم. لە کۆنگرەی یەکگرتنی گەورە لەگەڵ پارتی بانگ نەکرام من پاشە کشەم کرد.وە لە ساڵ 1994 لە جەنگی ناوخۆدا زیندانی کرام لەلایەن ئاساییشی (ی.ن.ک) بۆ ماوەی دوومانگ بە بارمتە ئازاد کرام. لە پاشدا ساڵی1997 دیسان زیندانی کرام بۆ ماوەی سێ مانگ هەمان شێوە ی پێشو ئازاد کرام وە لە ساڵ 1998 دوواین جار گیرام بۆ ماوەی سێ مانگ زیندانی بووم وە جارە کانی پێشوو ئازادیان کردم لە پاش ئازاد بوونم پەڕتوکێکم نووسی بە ناوی (یاداشتی دیوان کۆژانی زیندان) لە 260 لاپەڕە پێکهاتووە بەناوی هەرسێ منداڵەکەم ناو ناوەبەڵام تەنیا باسی زیندانە کانی ڕژێمی پێشووم تیا کردووە. لە ساڵ 1999 هەوڵم دا لەگەڵ ڕێکخراوە بیانیە کان کارم کرد بۆ ماوەی هەشت ساڵ لەگەڵیان بووم چەندین خولی جۆراوجۆرم بینی وە نزیکەی پێنج بڕوانامەم وەرگرت لە بوارەکانی وشیاریو گەشە پێدانی خەڵک Community development وە بڕوانامەیەکم لە بواری وێنە گرتندا بەدەست هێنا. لە ساڵ 2007 بەڵێن نامەکەم تەواو بوو گەڕامەوە سەر کاری پێشووم ئێستا میکانیکم. جارجار لە ڕۆژنامەکان بەکەمی شت دەنووسم بەڵام هەمیشە خەریکی وشیاری ڕۆشنبیریم هاوکاری گەنجان دەکەم بۆ وشیاری و گەشە پێدان نەتەوەیی.[1]