قادر حاجی عەلی، لە ساڵی
1955 لە
سلێمانیسلێمانی لەدایکبووە و کۆلێژی جیۆلۆجی تەواوکردووە، ساڵی
1980 چووەتە شاخ و بووەتە پێشمەرگە، لە تەمەنی 28 ساڵی بووەتە ئەندامی سەرکردایەتی کۆمەڵەی ڕەنجەدەرانی کوردستان، ساڵی
1994 دەزگای زانیاریی یەکێتی دامەزراندووە. ئەندامی سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسیی یەکێتی بووە. ساڵانی
1998 بۆ
2000 کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی بووە.
لە ساڵی
2009 لەگەڵ ژمارەیەک سەرکردەی دیکە لە جیابوونەوەیان لە یەکێتی ڕاگەیاند و
بزووتنەوەی گۆڕانبزووتنەوەی گۆڕانیان دامەزراند. دوای کۆچی دوایی
نەوشیروان مستەفانەوشیروان مستەفا بەهۆی ناکۆکی دەستلەکارکێشانەوەی خۆی لە بزووتنەوەی گۆڕان ڕاگەیاند.
قادری حاجی عەلی، دوو جار هاوسەرگیریی کردووە و خاوەنی سێ منداڵە. لە 15-10-2020 تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو، دوای 27 ڕۆژ مانەوەی لە نەخۆشخانە بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی 10-11-2020 لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی سلێمانی کۆچی دوایی کرد.
[1]