ناو:ٚ دیار
نازناوی زانستی: پڕۆفیسۆری یاریدەدەر
ناوی باوک: کەمال ئەسعەد #چەرمەگا#
ساڵی لەدایک بوون: 1979
شوێنی لەدایک بوون: #سلێمانی# -#سەرچنار#
بڕوانامە: دکتۆرا
پسپۆڕ: دەروونزانی وەرزشی -تۆپی پێ
$ژیاننامە$
خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لە سەرچنار تەواو دەکات . دواتر خوێندنی دواناوەندی و زانکۆیی لە شاری #هەولێر# تەواو دەکات.
ساڵی 2009 بڕوانامەی ماستەر بەدەستدەهێنێ لە زانکۆی سەڵاحەدین ، و بڕوانامەی دکتۆرا لە زانکۆی سلێمانی . جگە لەوەش خاوەن بڕوانامەی نێودەوڵەتی ڕاهێنانە.
لە ژیانیدا ئەم نازناوانەی بەدەستهێناوە:
-باشترین گۆڵپارێز لە ئاستی #زانکۆی سەڵاحەدین# 2002.
-باشترین گۆڵپارێز لەسەر ئاستی هەرێم 2003.
٭ڕاهێنەری گۆڵپارێزی لاوانی هەولێر و یانەی هەولێر و ئاڵا بووە .
پۆستی کارگێڕی:
-سەرپەرشتیاری تیمی تۆپی پێی یانەی وەرزشی پێشمەرگە.
-بەڕێوەبەری ئەکادیمیای تۆپی پێی#زانکۆی سلێمانی#.
٭وەک وانەبێژ لەخولە کارگێڕی و دەروونییەکان وانە دەڵێتەوە لەسەر ئاستی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی .
٭ لە ئێستادا جگە لە پیشەی مامۆستایەتی وەک شارەزای دادوەری بۆ کاروباری وەرزش لە دادگای سلێمانی قبووڵکراوە.[1]