ڕۆژ و شوێنی لە دایکبوون: #هەولێر#-#01-08-1964#
باری خێزانی: خێزاندار
ژمارەی منداڵ: دوو منداڵ
ئاستی خوێندن: دەرچووی زانکۆی (UWS) سیدنی لە بەشی کارگێڕی و یاسا
خەباتی نهێنی ناو شاری هەولێر کومەڵەی ڕەنجدەران: 1980 -1981
ساڵانی خەباتی پێشمەرگایەتی: 1981-1990
زمان: کوردی، عەرەبی، ئینگلیزی.
پلە و چالاکییەکان لە دەرەوەی وڵات: ئەندامی کۆمیتەی ڕیفڕاندۆم، ئەندامی کۆمیتەی کۆمەڵەی کوردی، نوێنەری کورد لە لیژنەی بەڕێوەبردن لە هەڵبژاردنی پەڕڵەمانی ئێراق لە ساڵی 2005 لە وڵاتی سیدنی لیژنەی بەڕێوەبردن خۆپیشاندانەکانی دژی 31ی ئاب، لیژنەی ڕاگەیاندنی لە پشتگیرکردنی عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە سدنی، سێ ساڵ بەبەردەوامی لە گۆڤاری هەوار کاری نووسینی کردووە لە ئەدەلاید، ئەرکی بەکتێبکردنی شعرەکانی #شێرکۆ بێکەس# بۆ زمانی ئینگلیزی.
کاندیدی لیسی گۆڕانە لە شاری هەولێر بۆ هەڵبژاردنی پەڕڵەمانی ئێراق لە 2010دا.
لە هە ڵبژاردنە کانی ئێراق 2006 نوێنەری کورد بوو لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان لە سدنی کە بە هەڵبژاردن هە ڵبژێردرا، نووسەر و ڕووناک بیر بە بەردەوامی بۆ سبە ی دەنوسێ، ناوەکەش ئاشتی شەهید ئیبراهیم ئەفەندی، بەشداری هەموو جۆرە چالاکییەکە کە پەیوەندی بە مەسەلەی کوردەوە بێت. باوکیشی یەکێکە لە کەڵە پیاوانی هەولێر لە شە ڕی براکوژی شە هید کرا.