شوێن و ساڵی لەدایکبوون/ #هەولێر#/ قوشتپە/ 1951.
بەڕێوەبەری گشتی کارگێڕیی و دارایی لەدیوانی وەزارەتی تەندروستی.
بڕوانامە/ بکالۆریۆس/ ئاداب/ زانکۆی سەڵاحەدین.
زمانەکان: کوردی+ عەرەبی (هەندێک فارسی و ئینگلیزی).
ساڵی 1968 پەیوەندیکردووە بەڕێکخستنەکانی (پ.د.ک).
ساڵی 1974 پێشمەرگە بووە لەشۆڕشی ئەیلول لەئەمینداریەتی گشتی پەروەردەو فێرکردنی خوێندنی باڵا.
ساڵی 1975 پەیوەندیکردووە بەڕێکخستنەکانی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان (ئەڵقەی ڕۆشنبیری).
ساڵی 1976 وەک (مساعد مختبر) لە (دائرە المختبرات الانشائیە) دامەزراوە لەهەولێر.
ساڵی 1986 لەلایەن مەنزومەی ئیستخباراتی شمالی+ میدیریەی امنی هەولێرەوە گیراوە.
پاش ساڵێک زیندانی و ئازارو ئەشکەنجە بێ ئیعترافکردن لەسەر نهێنییەکانی ڕێکخستن وەک (قارەمانی زیندان بۆ ساڵی 1986) لەزیندان هاتە دەرەوە.
ساڵی (1989-990) پەیوەندی بەرێکخستن و کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر ڕژێم و کۆکردنەوەی کۆمەک و داوودەرمان بۆ پارتیزانەکانی مەفرەزەکەی (شەهید ڕێباز) دابینکردوە.
ساڵی 1991 لەڕاپەڕینە مێژووییەکەی کوردستان لەهەولێر ڕۆڵی هەبووە پێش ڕاپەڕین و دوای ڕاپەڕین.
لەدوای ڕاپەڕین ئەندامی دامەزرێنەری کۆمیتەی (4) بووە، سەردەمێک ئەندامی کۆمیتەی مامۆستایان و سەردەمێک ئەندام بەشی ڕێکخستن و بەرپرسی ئامار لەمەڵبەندی (3)ی هەولێر.
وەک یاریدەدەری پارێزگار (معاون محافظ) ی هەولێر لەکۆیە دەستبەکاربووە.
لەئاوەدانکردنەوەو گەشەپێدانی کۆیە لەهەموو بوارەکاندا لەگەڵ ڕێکخراوەکانی (UN) بەشدار بووە.
ئەندامی کۆنگرەی یەکەم و دووەمی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#ی.
ئەندامی کۆمکاری زیندانی سیاسی.
کاندیدی لیسی هاوپەیمانی کوردستانی لە پارێزگای هەولێر بۆ هەڵبژاردنی پەڕڵەمانی ئێڕاق لە 2010دا.