ناوی تەواوی (تەها خەلیل حسێن)ە
ساڵی 1940 لە گەڕەکی #مەڵکەندی# شاری #سلێمانی# لەدایک بووە.
ساڵی 1949 دەستی بەکاری هونەری کردووە لە شانۆگەری (قوربانییەک) لە شارۆچکەی #چوارتا#.
ساڵی 1958 لە پەیمانگەی هونەرە جوانەکانی بەغدا وەرگیراوە و تەواوی کردووە، بەشداری زیاتر لە (80) تەمسیلی ڕادیۆیی و (20) تەمسیلی تەلەڤزیۆنی کردووە. لە دوای ڕاپەڕینی 1991 لە چەندین زنجیرە درامای کوردیدا بەشداری کردووە، کە لە ئامادەکردن و دەرهێنانی #حسێن میسری# وەکوو (ڕەشەی پۆلیس – حەسەنە فەنی – نامەکانی ئەشرەف). دوا بەرهەمیشی زنجیرە درامای (ڕەیحانە) بووە بۆ تەلەڤزیۆنی کوردستان.
ئەم هونەرمەندە لە بەرواری #17-11-2010# لە شاری سلێمانی کۆچی دوایی کردووە و لە گۆڕستانی سەیوان بەخاک سپێردراوە. [1]