بەڕێوەبەری ڕۆشنبیری لە دەزگای ڕۆشنبیریی کوردی
سەرۆک یان ئەندام لە دەستەی بەڕێوەبەری یەکێتیی نووسەرانی کوردو عیراقی و عەرەب
بەڕێوەبەری نووسین لە گۆڤاری (دەنگی پێشمەرگە)و (بەیان)و لە ڕۆژنامەی (ئاسۆ)و (عیراق)و (المٶتمر)و (النهوض)
ئەندامی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردو عیراقی و عەرەب و جیهانی
ئەندامی بزووتنەوەی (روانگە)ی ئەدەبی
ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەرایەتیی کۆمەڵەی ڕۆشنبیریی کوردی
نووسەر لە گۆڤاری (روانگە)و (رۆشنبیری نوێ)و (نووسەری کورد)و (رۆژی کوردستان)و (الکاتب العراقی)و (ئیستا)
نووسەر لە ڕۆژنامەی (هاوکاری)و (برایەتی)و (العراق)و (کوردستانی نوێ)و (الاتحاد)
ئەندام و سەرۆکی کۆمەڵەی ڕۆشنبیری کوردی لە نۆرلاند نەرویج
تائیستاش بەڕێوەبەری ماڵپەڕی (کوردتایمس) کە بە عەرەبی و کوردییە
کۆمەڵە شیعرێکی بەناونیشانی (دڵدارەکەم) ساڵی 1975 بڵاوکردەوە
نووسینی بە کوردی و عەربی لە زۆربەی گۆڤارو ڕۆژنامە و بڵاوکراوو ڕادیۆو تەلەفیزیۆنەکانی عیراقدا هەیە لە ساڵانی 1967 1996
شیعرو چیرۆک و لێکۆڵینەوەو ڕەخنەی ئەدەبی و وتاری بەهەردوو زمانی کوردی عەرەبی نووسیوەو دەنووسێ