ساڵی 1953، لە گوندی عەبابەیلێی ناوچەی #هەڵەبجە# لە دایک بووە.
خوێندنی سەرەتایی، ناوەندی و ئامادەییی لە شاری هەڵەبجە تەواو کردووە.
ساڵی 1977، بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە زانستی کشتوکاڵیدا، لە زانکۆی #سلێمانی# وەرگرتووە.
ساڵی 1974، بەشداریی شۆڕشی ئەیلوولی کردووە.
کۆتاییی ساڵی 1975، پەیوەندیی بە ڕیزەکانی کۆمەڵەی مارکسی- لینینی کوردستانەوە کردووە.
7ی نیسانی ساڵی 1978 پەیوەندی بە هێزی #پێشمەرگە#ی کوردستانەوە لە ناوچەی هەورامان کردووە.
ساڵی 1978، لێپرسراوی ڕێکخستنی کۆمەلە بووە لە ناوچەی هەورامان و هەڵەبجە و ئەندامی لیژنەی ناوچەی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# بووە لە ناوچەی هەڵەبجە.
ساڵی1970 _ 1980 ڕابەری سیاسیی هەرێمی یەکی یەکێتی بووە.
1980 پاشی یەکەمین کۆنفرەنسی کۆمەڵە. لێپرسراوی کەرتی ڕێکخستنی کۆمەڵە لە ناوچەی هەڵەبجە بووە.
1981 لێپرسراوی لیژنەی ناوچەی یەکێتی و لێپرسراوی کەرتی ڕێکخستنی کۆمەڵە بووە.
لە نیوەی دووەمی ساڵی 1981دا ڕابەری سیاسیی هەرێمی سێی یەکێتیی نیشتمانی بووە.
ئەندامی هەر سێ کۆنفرەنسەکەی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان بووە و تا ساڵی 1983 کادر و لێپرسراوی کۆمەڵە بووە لە هەڵەبجە، هەورامان و #شارەزوور#.
ساڵی 1984، ئەندامی دەسگای نێوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان بووە.
ساڵی 1985، یەکێک لە ئەندامانی دامەزرێنەری ئاڵای شۆڕش بووە.
لە مانگی 11ی ساڵی 1985ەوە لەسەر کێشەی ئاڵای شۆرش هەتا بەهاری 1988، لە شاخ زیندانی بووە.
لە ساڵی 1989دا و پاش کارەساتی ئەنفال، کوردستانی جێ هێشتووە و لە تاراوگە ژیانی بەسەر بردووە.
لە ساڵی 1992دا، وازی لە پێبەستبوونی حیزبایەتی هێناوە و لە بواری نووسین و لێکۆڵینەوەی ئەدەبی و سیاسیدا کاری کردووە.
لە ساڵی 1988ەوە، لە کایەکانی نووسینی شیعر و ئەدەبدا کار دەکات.
$4 کۆمەڵەشیعر و دیوانەشیعرێکی چاپ کردوون$
کۆمەڵەشیعری ژارک 1991
کۆمەڵەشیعری گەڕان لەدوی سەرابی نیشتمان 1994
کۆمەڵە شیعری لەتێک غوربەت لە تەمەندا ساڵی 2000
دیوانە شیعری بە تیرۆژێک لە نیگای تۆ
کۆمەڵەشیعری لە زەردیی پاییزا پیاسەیەک لەژێر چاپدایە.
کۆبەندی شیعرەکان لە خەزانی ڕەزێکەوە هەتا ئاڵیی گوڵهەنارێک تازە چاپ کراوە.
دوا کتێبی چاپکراوی، بەنێوی (نیگایەک لە ئەدەب.. بینینێک بۆ سیاسەت) لە کتێبفرۆشییەکانی کوردستان، دەست دەکەوێت.
$13کتێب و دەیان وتار و لێکۆڵینەوەی نووسیون و چاپ کراون$
دوا کتێب، بەرگی یەکەم و دووەمی یادەوەرییەکانییەتی بە نێوی ئەزموون و یاد کە چوار جاران چاپ کراوە.
بەرگی سێیەمی ئەزموون و یاد، بۆ چاپکردن ئامادەیە
ساڵی 1993 ژیانی هاوسەری پێک هێناوە و تەنیا کوڕێکی هەیە بە ناوی ڕۆمان.